له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد له دوای رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك، هاوڵاتیانی میسری له دوو گه‌وره‌ترین شـاری وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌ها چه‌ند پارێزگایه‌کی دیکه له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداریان کرد. پـێشـبڕکێی گه‌ڕی دووه‌م به‌زۆری له نێوان دوو کۆمه‌ڵی سه‌ره‌کی ئیسلامیـیه‌کان به‌ڕیوه‌چوو که بریتی بوون له پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمین و به پله‌ی یه‌که‌مینی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌ستهێناوه و پارتی نوری توندڕه‌وه سه‌له‌فیـیه‌کان که ئه‌وانیش له پله‌ی دووه‌مدا هاتوون . سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پارتیانه مه‌ترسی هێناوه‌ته ئاراوه له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیسلامییه‌كان له ئایندهی ئه‌و وڵاته‌دا .
مه‌لا یاسین ره‌ئوف لێپرسراوی نوسینگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له قاهیره له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا پێی وابوو ته‌یاری ئیسلامی و یاخود ئایدهلوجیای ئیسـلامی له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و له به‌هاری ئیسلامی‌دا به گوته‌ی خۆی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت له هه‌موو قۆناغه‌کان و له هه‌موو وڵاته‌کاندا و ئیسلامیـیه‌کان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:06 خوله‌که.