شیکه‌ره‌وانی سیاسی پـێـیان وایه بنبه‌ستی سیاسی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ما‌نگی سێـیه‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، ڕووه‌و کۆتایی بێت به تایبه‌تی دوای پشتگیریکردنی ئیتیلافی نیشتیمانی له مالیکی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام هێشـتا هه‌ڵوێستی لیستی عێراقیه ئاشکرا نه‌بووه.
یاسین تاها رۆژنامه‌وان و کارشناسی سیاسی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشـا به دووری ده‌زانێت لیستی عێراقیه بایکۆتی پـروسه‌ی سیاسی بکات چونکه ئه‌زمونێکی تاڵیان هه‌بووه به تایبه‌تی سوننه‌کان له ساڵی 2005 دا، هه‌ر بۆیه پێ‌ناچێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بکه‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:57 خوله‌كه.