ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی سوریا له ڕۆژی شه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاری سلێمانی، کوردستانی عێراق، بۆ پشتیوانی کردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی سوریا و شه‌رمه‌زار کردنی توندوتیژییه‌کانی ڕژێمی سوریا دژ به ئۆپۆزسیۆن.
خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی سوریایان به‌رز کردبووه‌وه و داوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیان ده‌کرد.
په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:00 خوله‌كه.