ئه‌مڕۆش جارێـکی تر توندوتیژی له پارێزگای سلێمانی ڕوویداوه و به تایبه‌تی له ناو شـاری سلێمانی و له به‌رده‌رکی سه‌را، له ده‌مێـکدا پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه ئاسایشـیـیهکاندا ڕوویداوه.
به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاسته‌وخۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه پـێشـکه‌شکرد.
ده‌ڵێت به‌پـێی بۆچوونی زۆرێـک له‌و که‌سـانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌را به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش که ڕۆژانه سه‌ردانی ده‌که‌ن، وای بۆ ده‌چن که به ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی داواکاریـیه‌کانی خۆپـیشـانده‌ران له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕه‌نگه دۆخی خراپـتر له‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆی لێـبکه‌وێته‌وه، واته به بڕوای زۆرێـکیان ئه‌م ڕووداوه چاوه‌ڕوانکراو بووه.
پاشان یه‌حیا به‌رزنجی ده‌ڵێت سه‌ره‌تا خۆپـیشـانده‌ران ده‌یانویست شه‌قامی مه‌وله‌وی بـبه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل که له‌و شه‌قامه‌وه ده‌چێته مه‌یدانی سه‌رای ئازادی ڕێگه‌ی لێ‌بگرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ها هه‌ست ده‌که‌ن هاتنی ئۆتۆمبیل به‌و شوێنه‌دا زیاتر ئازادی ئه‌وان به‌رته‌سه‌ک ده‌کاته‌وه.
کاتێـک که خۆپـیشـانده‌ران به به‌رده‌م شه‌قامی مه‌وله‌ویدا هاتن و ویستان شه‌قامه‌که بگرن، هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیسی چالاکی مه‌ده‌نی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه. سه‌ره‌تا به به‌رد و دار، پاشان فیشه‌ک به ئاڕاسته‌ی ئاسماندا ته‌قێنرا بۆ ترسـاندن زیاتر و هه‌روه‌ها گازی فرمێسک ڕێژیان ڕشت و له ئاکامدا تاوه‌کو ئێسـتا 35 بریندار هه‌یه که حه‌وتیان به فیشه‌ک بوون و 7 پـۆلیسی چالاکوانی مه‌ده‌نی به گازی خۆیان برینداربوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:45 خوله‌كه.