یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشا سه‌باره‌ت به خۆپـیشـاندانه‌کانی سلێمانی ده‌ڵێت وه‌ک دوێنێ که توندوتیژی به خۆپـیشـاندانهکانهوه بینرا، ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵێـک گه‌نج که ده‌یانویست به‌ره‌و شه‌قامی پـیرهمێرد بڕۆن به ئامانجی ئه‌وه‌ی بچن له به‌رده‌م ئاسایشی سلێمانی خۆپـیشـاندان بکه‌ن که ئه‌و هێزه یه‌کێـکه له‌وانه‌ی زۆر چالاکه له سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران وه‌ک خۆپـیشـانده‌ران ئاماژه‌ی پـێده‌که‌ن. به‌ڵام هێزه‌کانی چالاکوانی مه‌ده‌نی و هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له‌وێ ئاماده‌بوون.
یه‌حیا به‌رزنجی ده‌شڵێت هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه که له سه‌ره‌تا له‌وێ بوون چه‌ند فیشهکێـکیان ته‌قاند و دوو هاوڵاتیان بریندارکرد. دوا جار هێزه‌کانی چالاکوانی مه‌ده‌نی هاتنه پـێش هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه. هه‌ردوو لا هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه و خۆپـیشـانده‌ران به به‌رد هێرشیان ده‌کرده سه‌ر یه‌کتری، دوا جار هێزه‌کانی پـۆلیسی چالاکوانی مه‌ده‌نی گازی فرمێسک ڕێژ 3 دانه‌یان یه‌ک به دوای یه‌ک ته‌قاند، جگه له‌وه زیاتر له 15 خۆپـیشـانده‌ر به به‌رد یان هه‌ڵمات برینداربوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:47 خوله‌كه.