یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشـا باس له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی شاری سلێمانی ده‌کات و ده‌ڵێت به‌هۆی بوونی هێزێـکی زۆر له شـاری سلێمانی که له شوێنه‌کانی ده‌وروبه‌ری شـاره‌که‌وه هێنراون، ئه‌و هێزانه که‌وتوونه‌ته ناو جه‌رگه‌ی شـاری سلێمانی به تایبه‌تی سه‌رای ئازادی که به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆیان داوه. هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێـکی شـاری سـلێمانی هێزێـکی زۆر ده‌بینین له ئاسایش له هێزی پـێشـمه‌رگه و هه‌روه‌ها له هێزی پـۆلیس و هه‌روه‌ها پـۆلیسی چالاکوانه مه‌ده‌نیـیه‌کان.
پاشان یه‌حیا به‌رزنجی ده‌ڵێت به درێژایی ئه‌مڕۆ له شـاری سلێمانی له هه‌ندێـک کوچه و کۆڵانی ناو شـاردا نزیـک له سه‌رای ئازادی خۆپـیشـانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌کاندا وه‌کو چاووڕاویان ده‌کرد کاتێـک ئه‌وان ده‌هاتن هه‌ندێـک هوهایان ده‌کێشا و هه‌ندێـک به‌ردیان ده‌هاویشت.
یه‌حیا به‌رزنجی ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌وه‌ی هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران که خوێندکاری زانکۆی سلێمانین که نزیکی 15 کۆسته‌ر ده‌بوون چوونه‌ته به‌رده‌م دادگای سلێمانی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆشـنبیر ڕێبین هه‌ردی که ویسـتوویانه له‌وێ خۆپـیشـاندان بکه‌ن به ئامانجی ئه‌وه‌ی دادگا ده‌سـتی هه‌بێت له ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ڵـکیان له خۆپـیشـاندانه‌کاندا کوشـتووه و دادگا ڕۆڵی خۆی بـبینێت. پاشـان هێزک چووه‌ته ئه‌وێ و هه‌موویانی ده‌سـتگیرکردووه و هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سێـکی دیکه‌ی تێدایه له‌وانه په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه.
یه‌حیا به‌رزنجی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت تاوه‌کو ئێسـتا هیچ لایه‌نێـکی فه‌رمی له حکومه‌تی هه‌رێم باسی له چاره‌نووس و شوێنی ده‌سـتگیرکراوه‌کان ناکات و به ڕه‌سمی بڵێت ئێمه ئه‌وانه‌مان ده‌سـتگیرکردووه یان ده‌سـتبه‌سه‌ر کردووه. ده‌شڵێت به‌ڵام هه‌ندێـک له‌و خوێندکارانه‌ی زانکۆ ئه‌وانه‌ی ئازاد کراون باس له‌وه ده‌که‌ن خسـتویانهتنه به‌ر کامێرا و پـێـیان گوتوون که‌وا ده‌بێت بڵێن جارێـکه دیکه خۆپـیشـاندان ناکه‌ن و داوای چاکسـازی ده‌که‌ن نه‌ک ڕووخاندنی حکومه‌ت.