شـاری که‌رکوک ته‌نها به‌و نه‌وته زۆر و زه‌وه‌نده‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌ند نیـیه، به‌ڵـکو پایسکیڵسوار له‌و شـاره‌دا سیفهتێـکی تری دانیشـتوانی ئه‌و شـاره‌یه.
له که‌رکوک پـیاوانی به ته‌مه‌ن و گه‌نجان و منداڵانیش پایسکیل بۆ هاتوچۆ و جێبه‌جێـکردنی کاره‌کانیان به‌کارده‌هێنن. هه‌ر له کۆنیشه‌وه خه‌ڵـکی که‌رکوک به پایسکیلسوار به ناوبانگ بووه. ڕه‌نگه له ئێسـتاشدا به‌هۆی زۆری ئۆتۆمبیل و نه‌بوونی گۆڕانکاری له شه‌قامه‌کان و فراوان نه‌بوونیان وای کردووه که به‌کارهێنانی پایسـکیل ڕوو له زیادبوون بکات.
له شه‌قامی کۆماری پـیاوێـکی به ته‌مه‌ن که وه‌ک چایچی بژێوی ژیانی به‌ڕێوه‌ده‌بات پایسـکیلێـکی هیندی کۆنیشی له به‌رده‌م چایخانه گه‌ڕۆکه‌که‌ی دانابوو. ئه‌بو ئه‌یاد سه‌باره‌ت به پایسکیله‌که‌ی گوتی 50 سـاڵه لێیدهخوڕم و بووه‌ته هاوڕێم.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی یه‌حیا به‌رزنجی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:50 خوله‌كه.