یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کاتژمێر 5:20 ی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی سلێمانی ڕاپـۆرتی ڕاسته‌وخۆی پـێشـکه‌شـکرد سه‌باره‌ت به خۆپـیشـاندانه‌کانی ناو شـاری سلێمانی.
ده‌ڵێت ئه‌مڕۆش وه‌کو ڕۆژانی ڕابردوو خۆپـیشـانده‌ران له به‌ر ده‌رکی سـه‌را کۆبوونه‌ته‌وه و ژماره‌یان زیاتر له 2 هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر بووه و له سه‌کۆی نزیک سه‌راوه کۆمه‌ڵێـک ڕۆشنبیر و که‌سـانی دیکه وتاریان پـێشـکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له پـیاوانی ئاینی سه‌ردانی شوێنی خۆپـیشـاندانه‌که‌یان کردووه و وتاریان پـێشـکه‌ش کردووه و سڵاویان له‌و سه‌رباز و پـێـشـمه‌رگانه کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگاری له خۆپـیشـاندانه‌که ده‌که‌ن.
زۆرێـک له هاوڵاتیان به‌خۆیان و به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س هانیان بدات ده‌چن گوڵ ده‌کڕن و ده‌یده‌ن به سه‌ربازه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ن به ته‌فه‌نگه‌کانیانه‌وه. جگه له‌وه کۆمه‌ڵێـک موزیک‌ژه‌ن به موسیقا و گۆرانی چوونه‌ته ناو سه‌ربازه‌کانه‌وه.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان له شـاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه خۆپـیشـاندانه‌کان به شێویه‌کی ئاشـتیانه به‌ڕێوه‌بچێت و ڕه‌وشه‌که هێور بـبێته‌وه.
کامه‌ران ئه‌حمه‌د یه‌کێـک له‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌شـداری له خۆپـیشـاندانه‌که کردووه گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌می خۆپـیشـاندانه‌کاندا به هه‌مان شێوه‌یه‌ی ئێسـتا هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش به‌ریان له توندوتیژیـیه‌کان بگرتایه هیچ ڕووداوێـک ڕووی نه‌ده‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:12 خوله‌كه.