له پاش سـزا یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر سهرکێشیـیهکانی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا، هه‌تا دێت باری ئابوری شـاره کوردیـیه‌کانی کوردسـتانی ئێران به‌ره‌و خراپـی ده‌چێت. شلۆقبوونی مه‌رزه‌کانی نێوان کوردسـتانی عێراق و کوردسـتانی ئێران باشترین ئاماژه‌ن که ژماره‌یه‌کی زۆری نه‌وجه‌وانی کوردسـتانی ئێران به کوێره‌وه‌ری بژێوی په‌یدا ده‌که‌ن، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و که‌مینی پاسـدارهکانی ئێران‌دا.
ئه‌وه حاڵی باری ئابوری خه‌ڵـکی کوردسـتانی ئێرانه و حاڵی شـاره‌کانی تریش له ڕووی ئابوریـیه‌وه چاکتر نیـیه.
له مه‌رزی چۆمان کۆمه‌ڵێـک گه‌نجی کوردسـتانی ئێران له به‌ر ئه‌و چه‌مه‌ی ناوی چه‌می چۆمانه و که‌وتۆته نێوان خاکی کوردسـتانی عێراق و کوردستانی ئێران کۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه کۆڵبه‌رن و هه‌ر یه‌که و له شـارێـکی دور له مه‌رزه‌وه له بۆکان و سه‌رده‌شت و بانه و مه‌هاباده‌وه هاتوون تاوه‌کو کۆڵێـکیان به‌ربکه‌وێت یان له‌و چه‌مه‌ی که هه‌ردوولای کوردسـتانی جیاکردۆته‌وه که‌سێـک کۆڵ بکه‌ن و پـێپهڕێنـنهوه.
له‌و مه‌رزانه‌ی کوردسـتانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران چه‌ندین که‌ره‌سـته‌ی وه‌کو پـێداویسـتیـیه کارهبایـیهکان و پـۆشـاک و پارچه و جگه‌ره و خواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکحول ده‌چێته دیوی ئێران.
له‌وه‌تای نرخی دۆلاریش له به‌رامبه‌ر تمه‌نی ئێرانی‌دا به‌رزبۆته‌وه گازوایل و به‌نزین و نه‌وت له ئێرانه‌وه دێت بۆ کوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.