پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کوژرانی 30 شه‌ڕوانی هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازاد (پـژاک) له زاری ته‌له‌فیزیۆنی ڕه‌سمی ئێرانه‌وه له لایه‌ن سـوپای پاسـدارانهوه و پـێـکدادان له ناو خاکی کوردسـتانی عێراق، گوته‌بێژی هێزه‌کانی پـژاک ئه‌و هه‌واڵه به ناڕاست و پـروپاگهنده ناوده‌بات.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێران له زاری سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی به ناوی (ڕه‌سوڵی عه‌بادی) بڵاویکرده‌وه گوایه هێزه‌کانیان له ناو سـنووری خاکی کوردسـتانی عێراق له تۆڵه‌ی ئه‌و کاره تێرۆریسـتیـیه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شـاری مه‌هاباد ئه‌و هێرشـه‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندووه و 30 شهڕوانیان کوشـتووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێـدوانه گوته‌بێژی هێزه‌کانی پـژاک له بناری قه‌ندیل (شێرزاد کهمانگیری) وه‌ڵامی پـرسیاره‌کانی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای دایه‌وه و گوتی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێران دوره له ڕاستیـیه‌وه و ماوه‌یه‌کی درێژه له هه‌رێمه‌که و به تایبه‌تی هه‌رێمی موکریانی، مه‌هاباد، سه‌رده‌شت، پـیران شه‌هر هه‌تا ده‌گاته بناری قه‌ندیل هیچ چه‌شنه ڕووداوێـک له نێوان هێزه‌کانی پـژاک و سوپای پاسـداران و هێزه‌کانی له‌شـکری ئێران ڕووی نه‌داوه. ده‌شڵێت به‌ڵام حکومه‌تی ئێران له باشوری کوردسـتان هه‌تا ده‌گاته حاجی ئومه‌ران هێزه‌کانی خۆی مۆڵداوه و هاتوونه‌ته ناوچه‌که به‌ڵام هیچ چه‌شنه پـێـکدادانێـک ڕووی نه‌داوه وه‌کو ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا باسی لێوه ده‌که‌ن.
پاشـان شێرزاد کهمانگیری ده‌ڵێت بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و جۆره له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ چاوه‌شه‌کردنی خه‌ڵه‌که له‌و کرده‌وه تیرۆریسـتیـیهی له شـاری مه‌هاباد کرواه. ده‌شڵێت ڕاستیـیهکهش ئه‌وه‌یه ئێسـتا هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا گه‌یشـتۆته ئاسـتێـکی به‌رز و ئێرانیش ده‌یه‌وێت ڕای گشـتی چه‌واشه بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه بریکاری وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه جه‌بار یاوه‌ر ئه‌ویش ڕه‌تیده‌کاته‌وه شه‌ڕ له ناو خاکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا ڕوویدابێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی یه‌حیا به‌رزنجی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.