پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی په‌یامنێرانی بێ سـنوور که تیایدا پاکسـتان و عێراق و مه‌کسیکی به ترسـناکترین وڵات ناوبردووه بۆ کاری ڕۆژنامه‌وانی، له سـاڵانی ڕابردوو له شـاری که‌رکوک، به تایبه‌تی دوای 2003 زیاتر له 8 ڕۆژنامه‌نووس له که‌رکوکدا تیرۆرکرا و چه‌ندینی تریش له که‌ناری مه‌رگ گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به ڕێـکه‌وت به‌رنه‌که‌وتوون. جگه له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس کرابوو.
وه‌ک له ڕاپـۆرته‌که‌ی په‌یامنێرانی بێ سـنووردا هاتووه که کوژراوه‌کانی ڕیزی ڕۆژنامه‌وانان 57 کوژراوه و ڕه‌وشی عێراقیشی وه‌ها نیشـان داوه که تا ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ که‌مـبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و کاره تێرۆریسـتیه‌کاندا کوژرانی ڕۆژنامه‌نووسانیش تا ڕاده‌یه‌ک له چاو سـاڵه‌کانی ڕابردوو که‌متر بووه‌ته‌وه.
له که‌رکوکیش له سـاڵی 2010 دا هیچ ڕۆژنامه‌نووسێـک ڕووبه‌ڕووی تیرۆرکردن نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه له ڕۆژنامه‌نووسان کراوه.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوک له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا وتووێژی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس ڕودی ئه‌نوه‌ر و شوان داوودی کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:10 خوله‌كه.