Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی هێرشێـک بۆ سه‌ر حوسه‌ینیـیه‌ک له‌ که‌رکوک که‌سێـک ده‌کوژرێت


له‌ ئه‌نجامی هێرشێـک بۆ سه‌ر حوسه‌ینیـیه‌ک له‌ که‌رکوک که‌سێـک ده‌کوژرێت
له‌ ئه‌نجامی هێرشێـک بۆ سه‌ر حوسه‌ینیـیه‌ک له‌ که‌رکوک که‌سێـک ده‌کوژرێت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ که‌رکوک هاوڵاتیـیه‌ک کوژراوه‌ و 4 که‌سی تریش برینداربوون، پاش ئه‌وه‌ی دوو هاوه‌ن له‌ نزیک حوسه‌ینیـه‌ک له‌ که‌رکوک ته‌قیـیه‌وه‌.

له‌ ئێسـتادا له‌ زۆربه‌ی شـاره‌ عێراقیـیه‌کان خه‌ڵـکی ئاینزای شیعه‌ ڕوو ده‌که‌نه‌ مه‌رقه‌ده‌کانی ئیمام حوسه‌ین له‌ شـاری که‌ربه‌لا.

یاده‌کانی عاشورا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن که‌ له‌م ڕۆژه‌دا‌ ئیمام حوسه‌ینی کوڕی عه‌لی خوای لێ‌ڕازیبێت کوژراوه‌ و سه‌رجه‌م شیعه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیا یادی ڕۆژی کوشـتنی کوڕی ئیمام عه‌لی ده‌که‌نه‌وه‌. که‌ به‌ لای شیعه‌کانه‌وه‌ که‌سێـکی پـیرۆز بووه‌.

له‌ زۆربه‌ی شـاره‌ عێراقیـیه‌کان شیعه‌کان به‌ پـێ به‌ره‌و که‌ربه‌لا ده‌ڕۆن و ئه‌و مه‌رقه‌دانه‌ش که‌ پـیاوچاکانی شیعه‌ی لێـبووه‌.

له‌ که‌رکوکیش به‌رده‌وام شیعه‌کان ڕووده‌که‌نه‌ مه‌رقه‌ده‌کانی تازه‌ و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ عێراق کاره‌ توندوتیژیـیه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و بۆنه‌ ئاینیـیه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و چه‌ندین قوربانی لێـکه‌وتۆته‌وه‌ له‌ شـاری که‌رکوکیش مینێـکی ده‌نگی له‌ گه‌ڕه‌کی تسعین به‌و شیعانه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و دوو که‌سی بریندارکردووه‌.

له‌ گه‌ڕه‌کی دۆمیزیش له‌ ئه‌نجامی که‌وتنه‌وه‌ی 2 هاوه‌ن له‌ نزیک حوسه‌ینیـیه‌ی موسته‌فا هاوڵاتیـیه‌ک کوژراوه‌ و 2 هاوڵاتی تریش برینداربوون.

له‌ کاتێـکدا که‌ هێزه‌کانی پـۆلیس به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی پاراسـتنی ئه‌و بۆنانه‌ن که‌ بێ ڕوودانی هه‌ر کارێـکی توندوتیژی کۆتایـیان پـێـبێت. وه‌ک به‌رپـرسی پـۆلیسی قه‌زا و ناحیـیه‌کانی که‌رکوک عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ئاماژه‌ی پـێـکرد.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:46 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG