پاش که‌وتنه‌وه‌ی ئاڵۆزی و پـشـێویـیهکانی ده‌ڤه‌ری بادینان که چه‌ندین باڕ و شـوێنی گه‌شـتوگوزاری تیایدا سووتێنران و به تاڵان بران و هه‌روه‌ها باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامیش که‌وتنه به‌ر شـاڵاوی سووتاندن له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه.
له‌و کاته‌وه کێشه و ئاڵۆزی که‌تۆته نێوان پارتی دیموکراتی کوردسـتان و یه‌کگرتووی ئیسلامی. هه‌ردوولا یه‌کتری تاوانبارده‌که‌ن. هه‌رچی یه‌کگرتووه‌کانه پارتی به هانده‌ری سـووتاندنی باره‌گاکانیان ناو ده‌بات و هه‌رچی پارتیشه یه‌کگرتوو به هانده‌ری سـووتاندنی ئه‌و شوێنه گشـتیـیانه ناوده‌بات و سـووتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتوو وه‌ک په‌رچه کردارێـک باس ده‌کات.
له دیداری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ سـکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردسـتان فازڵ میرانی ده‌ڵێت حکومه‌ت به‌رپـرسیاره به‌رامبه‌ر به ئاسایشی خه‌ڵـکی و باره‌گای لایه‌نه‌کان. ده‌شڵێت له‌م ڕووداوانه هانده‌ر و که‌مته‌رخه‌م و تاوانبار هه‌یه، وه ئه‌مانه له ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا ئاشـکرا ده‌بن.
پاشـان ده‌ڵێت زانیاری هه‌یه یه‌کگرتووی ئیسلامی ڕۆژێـک پـێشـتر باره‌گاکانی خۆی چۆڵکردووه و هه‌روه‌ها له‌و ده‌مه‌ی ڕادیۆکه‌یان ئاگری تێبه‌ردرابوو له په‌خشکردن نه‌وه‌سـتاوه و یه‌ک کۆمپـیوته‌ر له باره‌گاکانیاندا نه‌مابوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:25 خوله‌كه.