Accessibility links

هاشمی شـاری که‌رکوک بۆ شوێنی دادگایی‌کردنی پـێشـنیار ده‌کات


هاشمی شـاری که‌رکوک بۆ شوێنی دادگایی‌کردنی پـێشـنیار ده‌کات
هاشمی شـاری که‌رکوک بۆ شوێنی دادگایی‌کردنی پـێشـنیار ده‌کات

دوای کێشه‌ و ئاڵۆزیـیه‌کانی نێوان مالیکی و هاشمی که‌ مالیکی له‌ به‌غدا بڕیار ده‌رده‌کات و تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆمار له‌ میوانخانه‌که‌ی سه‌رۆک تاڵه‌بانی له‌ قه‌ڵاچوالان له‌ ڕێگه‌ی میدیاکانه‌وه‌ وه‌ڵامی خۆی ده‌داته‌وه‌.

به‌و هۆکاره‌شه‌وه‌ ئاریشه‌ و کێشه‌کانی نێوان لیسته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی و لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ هه‌تا دێت به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات. له‌ ئێسـتادا زۆربه‌ی میدیاکان سه‌نگی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک کۆماری عێراق.

جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پـێـکهێنانی گردبوونه‌وه‌یه‌کی نیشـتیمانی تاوه‌کو له‌ یه‌ک شوێندا هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆبـبنه‌وه‌ و کێشه‌کان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌. به‌ تایبه‌تی وه‌ک زۆربه‌ی به‌رپـرسه‌ باڵاکانی سووننه‌ ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن که‌ که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر شـاڵاوی هێرشی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و خۆشیان به‌ چینێـکی په‌راوێزخراو ده‌بینن له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێسـتای عێراقدا.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق نوجه‌یفی و سه‌رۆک وه‌زیران مالیکی به‌وه‌ کۆتایی‌هات که‌ هێرشی ڕاگه‌یاندن له‌ نێوان هه‌ردوو لادا کۆتایی‌پـێبێت و بارودۆخه‌که‌ هێوربکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌ لایه‌ک جێـگری سه‌رۆک کۆمار تاریق هاشمی له‌ چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو که‌ لیستی عێراقیـیه‌ دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای عێراق داوای له‌ دادی کوردسـتان کردووه‌ هاشمی ڕاده‌سـتی دادگا بکه‌نه‌وه‌ن ئه‌وان وه‌های ده‌بینن که‌ دیسـانه‌وه‌ مالیکی گێچه‌ڵیان پـێـبکات.

له‌ ڕابردوودا هاشمی ده‌یویست له‌ دادگاکانی کوردسـتاندا که‌یسه‌که‌ی یه‌کلایی بکرێته‌وه‌ن، به‌ڵام ئێسـتا شـاری که‌رکوک هاتۆته‌ ناو هاوکێشه‌که‌ که‌ هاشمی ده‌یه‌وێت له‌ که‌رکوک دادگایی بکرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی یاسایی‌یه‌وه‌ ناگونجێت له‌ هه‌رێمی کوردسـتان دادگایی بکرێت.

پـرسیارێـک دێته‌ ئاراوه‌ که‌ بۆچی دادگای که‌رکوکی هه‌ڵبژاردووه‌ وه‌ک له‌وه‌ی نایه‌وێت له‌ دادگاکانی به‌غدا ڕووبه‌ڕووی دادگا بـبێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ تاریق هاشمی گوتی" له‌و بڕاویه‌دام له‌ که‌رکوک دادپه‌روه‌ری له‌ دادوه‌ریدا زیاتر به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت له‌ چاو به‌غدادا. هۆکارێـکی تریش پاسه‌وانی ته‌واو له‌به‌رده‌سـتدا ده‌بن بۆ پارێزگاریکردنم له‌ کاتی ئاماده‌بوونم له‌ به‌ر دادگا، چونکه‌ له‌ به‌غدا پاسه‌وانم هیچ نه‌ماوه‌، داوای ئه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی بڕیاری داوه‌ فه‌وجی پاسه‌وانه‌کانم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. به‌ گشتی ئه‌و ده‌سـتێوه‌ردانه‌ له‌ دادگاکانی به‌غدادا ده‌یبینم له‌ که‌رکوکدا نایبینم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ شـاری که‌رکوکم هه‌ڵبژاردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:33 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG