Accessibility links

مه‌راسیمێـکی تایبه‌ت بۆ پـێشـوازیکردن له‌ ڕوفاتی 730 ئه‌نفالکراو له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕوفاتی 730 هاوڵاتی سیڤیلی خه‌ڵـکی گه‌رمیان که‌ له‌ پـرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له‌سه‌ر ده‌سـتی ڕژێمی به‌عسی پـێشـووی عێراق به‌ کۆمه‌ڵ کوژرابوون، هێنرانه‌وه‌ شـاری سلێمانی و سبه‌ی له‌ مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵدا به‌ خاک ده‌سـتپـێردرێن.

له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌که‌می عێراق و کۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێـگری سه‌رۆکی هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و عیماد ئه‌حمه‌د جێـگیری سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردسـتان و ئارام ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی دیکه‌ی حکومه‌ت به‌شـداریـیان تیایدا کرد.

به‌پـێی گوته‌ی وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان ڕفاتی ئه‌و هاوڵاتیـیانه‌ له‌ بیابانی مه‌هاری سه‌ر به‌ شـاری دیوانیـیه‌ی خواروی عێراق به‌ر له‌ شه‌ش مانگ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئارام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا به‌ڵگه‌ و ئه‌و جلوبه‌رگه‌ کوردیـیانه‌ی له‌ به‌ری قوربانیـیه‌کاندا بووه‌ له‌گه‌ڵ شتی دیکه‌ی که‌وتوونه‌ته‌ به‌رده‌سته‌وه‌، ده‌رکه‌وتووه‌‌ که‌ خه‌ڵـکی گونده‌کانی نزیک قادر که‌ره‌من، ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌رکه‌وتنی ئه‌نفال له‌و ناوچانه‌دا بووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:09 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG