له ماوه‌ی ڕابردوو سـنووری هه‌رێمی کوردسـتان بارگرژی به‌خۆوه دی به‌هۆی هاتنی سـوپای تورکیا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردسـتان بو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی په‌که‌که که له کوردسـتانی عێراق بنکه و باره‌گایان هه‌یه.
لێـدوانه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا پاش ئه‌و هێرشـانه‌ی په‌که‌که هات بۆ سه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی تورکیا له ناوچه‌ی چه‌لێ که بوونه هۆی کوژرانی ده‌یان سه‌ربازی تورک و کوژرانی ژماره‌یه‌ک له شه‌ڕوانانی په‌که‌که‌ش.
به‌ڵام تورکیا له هه‌ڵوێسـتێـکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا ئه‌و هێرشـانهیان له ناوچه‌ی هه‌کاری ڕاگرت.
په‌یامنێری ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له گه‌شتێـکی بناری قه‌ندیل چاوپـێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ زه‌کی شه‌نگالی ئه‌ندامی کۆنسه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی په‌که‌که‌دا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:23 خوله‌كه.