Accessibility links

له‌ کاتی پـوچه‌ڵـکردنه‌وه‌ی مینێـکدا له‌ خوارووی که‌رکوک 10 سه‌ربازی عێراقی بریندارده‌بن


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ کاتی پـوچه‌ڵـکردنه‌وه‌ی مینێـکدا له‌ ڕێـگه‌ی تازه‌خورماتووی خوارووی که‌رکوک 10 سه‌رباز برینداربوون‌ که‌ برینداری 2 که‌سیان مه‌ترسیداره‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ سـوپای عێراقی له‌ که‌رکوک هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هێزه‌که‌ی سـوپا پـێـکهاتبوو له‌ گروپـێـکی ئه‌ندازیاری پـوچه‌ڵـکردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی. له‌ کاتێـکدا له‌سه‌ر ڕێـگه‌ی تازه‌خورماتوو به‌ دوای 2 مینی چێنراودا گه‌ڕاون، یه‌کێـکیان پـیادا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وی تریشـیان پـوچه‌ڵـکردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ی سـوپا ئه‌وه‌شی ئاشـکراکرد به‌ پـێی زانیاری هاوڵاتیان شوێنی ئه‌و مینانه‌یان زانیوه‌، به‌ڵام له‌ کاتی کارکردندا مینێـکیان پـیادا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وی تریشـیان پـوچه‌ڵکردۆته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سـوپا له‌ درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌شیدا ئه‌وه‌شی ئاشـکراکرد که‌ دوای گه‌یاندنی برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشـخانه‌ کاری پـێویسـیان بۆ کراوه‌ و حاڵه‌تی ته‌ندروسـتی سه‌رجه‌میان جێـگیره‌.

XS
SM
MD
LG