پەنجا ساڵ بەسەر دامەزراندنی زانکۆی سلێمانیدا تێپەڕدەبێت و بەولەلایەکەوە بۆنەیەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆری زانستی و فەرهەنگی و هونەری لەلایەن خوێندکارانەوە ئەنجامدران و لەلایەکی ترەوە خوێندکاران بیر و بۆچوونی جیاوازیان هەبوو لەسەر ئاستی زانستی زانکۆکە.
هەندێک لە خوێندکاران ستایشی ئاستی زانستی زانکۆکەیان و کرد و پێیان وابوو کە کەشێکی تەندرووستی هەیە بۆ فێربوون و بەرەوپێشچوون، بەڵام هەندێکی تریان جیاواز دووان و پێیان وابوو کە بە بەراورد بە پەنجا ساڵی تەمەنی زانکۆکە، ئەبوایە بەرەوپێشچوونی زیاتری بەخۆیەوە ببینیایە لە کاتێکدا لە ئێستادا بەدەست چەندین کێشەی سەرەتاییەوە ئەناڵێنێت
لە ساڵی ١٩٦٨ و بەپێی یاسای ژمارە ١٤٣ی خوێندنی باڵا لە شاری سلێمانی یەکەم زانکۆ دامەزرا و ناونرا زانکۆی سلێمانی.