Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا ئارخانهیلسکی و میرۆلیوبیڤکایان لە هەرێمی خێرسۆن ئازاد کردووە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا نیشتەجێیە بچووکەکانی ئارخانهیلسکی و میرۆلیوبیڤکایان لە هەرێمی خێرسۆن ئازاد کردووە.

زێلێنسکی سوپاسی یەکە تایبەتەکانی هێزەکانی ئۆکرانیای کرد کە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگەکەدا خۆیان سەلماندووە، هاوکات باسی لەو دوو نیشتەجێیەش کرد.

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە دەستبەجێ هەواڵەکە پشتڕاست بکاتەوە. لە ماوەی ڕابردوودا زێلێنسکی لە وتارەکەیدا وتی سەرکەوتنی هێزەکانی ئۆکرانیا تەنها لە لیمانی هەرێمی دۆنێتسک نیە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی ناوچە داگیرکراوەکانی هەرێمی خێرسۆن کە سەر بە ڕووسیایە ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە کە گوایە هێزەکانی ئۆکرانیا ژمارەیەک لە نیشتەجێیەکانیان بە درێژایی ڕووباری دنیپرۆ گرتۆتەوە و بەرەو گوندی دودچانی پێشڕەوییان کردووە.

ڤلادیمیر سالدۆ بە کەناڵێکی ڕووسیای گوت " بەڵێ پێشڕەوی هەبووە."

گوتی " نیشتەجێیەک هەیە بە ناوی دودچانییەوە کە لەسەر ڕووباری دنیپرۆیە، لەوێ لەو ناوچەیەدا ئۆکرانییەکان پێشڕەوییان کردووە. هەندێک نیشتەجێ هەن لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە داگیرکراون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG