سەرۆکی ریکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهەنۆم گەیبریەسوس پێنجشەممە گوتی رێبەرانی ٢٠ وڵاتی پێشەسازی جیهان ئێستا توانایی کۆتایی پێهێنانیان بە پەتای کۆڤید ١٩ هەیە، ئەگەر ئەوان بەڵینی سیاسی و دارایی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە بدەن.
ناوبراو بەرنامەیەکی درێژخایەنی راگەیاندکە داوای ٢٣ میلیارد و ٤ سەد ملیۆن دولار سەرمایەگوزاری نێونەتەوەیی دەکات بۆ ئەوەی نایەکسانی لە ڤاکسین، تاقیکردنەوەی پزشکی و چارەسەری پلەی جیهانی چارەسەر بکرێت.
لە دەمێکدا ٢٠ وڵاتی هەرە پێشکەوتووی جیهان شەمە لە رۆم کۆبوونەوەیان دەبێت، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتی جیهان لە کاتێکی گرنگ و چارەنووس دایە، کە " پێویستی بە ڕێبەرایەتێکی بڕیاردەر هەیە جیهان سڵامەتر بکات."
سەبارەت بە پەرەسەندنی لە نەکاوی کۆڤید ١٩ لە ئەورووپادا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی پێدا کە تەنیا هەریمیک لە جێهان دا بوو کە نیشان بدات گرتنەوەی ئەو پەتایە و مردن لە ماوەی حەوتووی رابردوودا زیاد بکات. ئاژانسەکە دەڵیت ئەورووپا لە ماوەی حەوت رۆژ دا راپۆرتییەک ملیۆن و شەش سەد هەزار کەیسی نوێ کرد و ٢١ هەزار کەسیش پێی مردوون.
ئەمەریکا نزیکەی ٥١٣ هەزار کەیسی نوێی لە ماوەی حەوتوویەک دا تۆمار کرد کە لە هەر وڵاتێکی جیهان زیاترە، ئەگەرچی ١٢ لە سەد لە حەوتووی پێشوو کەمترە و زیاتر لە ١١ هەزار و شەسەد کەس پێی مردن.
بەریتانیا لە پلەی دووهەم دا بووە و تا ٣٣٠،٦٤٥ کەیسی نوێی هەبووە کە ١٦ لە سەد زیادی کردووە؛ لە دەمێکدا رووسیا ٢٤٨،٩٥٦ کەیسی نوێی راگەیاند کە ١٥ لە سەد زیادی کردووە.