سندوقی دراویی منداڵان سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرت دەکات ١٠ هەزار مندال لە یەمەن کورژا و یان برینداربوونە لە وەتا شەر لە مانگی ٣ی ٢٠١٥ لە نێوان حکومەتی بە پشتیوانی سعودی و سەرهەڵداوانی حوسی کە ئێران پشتیوانیانە، روویداوە.
گوتەبێژی یونیسێف جێمز ئێڵدر گوتی تەنیا ئەو کەیسانەی لە لایەن یو ئێنەوە پشتراستکراون لە ئاماری ئەم داوییانە دا هاتوون. ئەو گوتی منداڵانی کوژراو و برینداری زیاتر هەیە کە بە تۆمارنەکراوی ماونەوە.
ئەو گوتی لە دەمێکدا ئەم ژمارانە پلەیان لە سەرێیە منداڵانی زیاتریش بە شێوەی ناراستەوخۆ، هۆی تر بیجگە لە خۆدی شەر لە مەترسی دان کە دەکرێت پێشیان بگرترێت. ئەو جەختی کرد کە مندالان لە مەترسی مردن یا تووشی نەخوشی جیدی لە ئاکامی نەخۆشەکانی وەک کۆلێرا و سورێژە دان، هەروەها بەدخوراکی گەلێک زۆر و برسیەتیش دەگرنەوە.
ئەوئاماژەی پێکرد، چوار لە هەر پینج منداڵ یا زیاتر لە ١١ ملیۆن منداڵ پێویستییان بە کومەکی مرۆڤایەتی هەیە و٤٠٠ هەزار منداڵ لە ئاکامی بەدخوراکی تونددا ئازار دەچێژن؛ زیاتر لە چەندین ملیۆن ئاوی خاوێنیان بۆ خواردنەوە نیە و زیاتر لە ٢ ملیون منداڵ ناچنەوە قوتابخانە.
یونیسف دەڵێت، تا نیوەی ساڵی ٢٠٢٢ بە شێوەی تەنگەتاوی پێویستی بە زیاتر لە ٢٣٥ ملیون دوڵار هەیە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەرکی رزگار کردنی ژیان لە یەمەندا بدات؛ هوشداری دەدات، ئەگینا یونسێف ناچار دەبێت یارمەتی گەلێک گرنگ بۆ ئەو مندالانەی کە بێ دەرەتانن و لە مەترسی دان کەم بکاتەوە یان درێژەی پێنەدات.