ئازاد دێوانی: هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ یه‌ک هه‌ڵوێست نین له‌مه‌ڕ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ سوریادا

له‌سه‌ر داواکاری تورکیا هاوپه‌یمانێتی باکوری ئه‌تڵه‌سی و یاخۆد ناتۆ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌دا کۆبوونه‌وه‌ و به‌ توندی ئیدانه‌ی سوریایان کرد له‌سه‌ر خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تورکیادا.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئه‌ندریس راسمۆسن گوتی سوریا نیشانیداوه‌ که‌ قانونه‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان پشتگۆی ده‌خات.
ئازاد دێوانی توێژه‌ر و داکۆکیکه‌ر له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ له‌نده‌ن له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی ئاسایشی هه‌رێمی ڕێ نادات هه‌ڵوێستی له‌شکری به‌رامبه‌ر سوریا وه‌ربگیرێت چونکه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌وه‌ی رژێمه‌که‌ بڕوخێت و کۆمه‌ڵه‌ ئیسلامیـیه‌کان بێنه‌ سه‌ر حوکم و کێشه‌ بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌رێمه‌که‌ بخوڵقێنن.
ئازاد دێوانی له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ پلانه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د سه‌رناگرێت و ڕه‌وشی سوریا به‌ره‌و کاره‌ساتێکی گه‌وره‌تر ده‌ڕوات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:30 خوله‌كه‌.