عه‌بدوڵا حیجاب: ئێران عه‌قلانیه‌ت نیشان نادات و دوور نێه‌ وڵات به‌ره‌و کاره‌سات ببات

له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه‌ توندترین سزاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ‌دژی ئێران کا‌ری پێکرا که‌ ئه‌ویش کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده‌کانی نه‌وتی حکومه‌تی تاران ده‌بێت.
ئه‌م سزایانه‌ دواترین هه‌وڵی دیبلوماسییه‌ بۆ ناچارکردنی ئێران ده‌ست له‌ پرۆگرامی ناوکی هه‌ڵبگرێت ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا ده‌ڵێت بۆ دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمییه‌ و تاران ده‌ڵێت به‌ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه‌. ئه‌و سزایانه‌ له‌لایه‌ن 27 ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی کڕینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران دوابه‌دوای سزاکانی ئه‌مه‌ریکا دێت که‌ به‌ گوێره‌ی بانکه‌کانی جیهانی نه‌توانن چی دی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هێچ جۆره‌ سه‌ودایه‌کی کاروباری نه‌وت له‌لایه‌ن بانکه‌کانی ئێرانه‌وه‌ بکه‌ن.
عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی هیچ نه‌بێت ئه‌و سزا نوێانه‌ گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر ئێران، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ هێنده‌ی کاتی پێبچێت تا کاریگه‌ری ده‌ربکه‌وێت.‌

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا حیجاب 2ی حه‌وتی 2012