به‌رپرسی به‌ندکراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستانی ئیران، به‌ڕێز محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند دوای زیاتر له مانگێک له درێژه‌دان به مانگرتن له خواردنی هه‌روا بهردوهامه، ئه‌مه‌ش به پێی هه‌واڵێکی هاوسه‌ری به‌ڕێز که‌بوودوه‌نده که له ئه‌م دواییانه‌دا سه‌ردانی کردوه.
که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی بو مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران ڕاپۆرت ده‌کات که خاتوون په‌ریناز حه‌سه‌نی کوتی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند پێی گوتوه ئه‌و ده‌ست له مانگرتن له خواردن هه‌ڵناگرێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگای پێده‌ده‌ن بچێت سه‌ردانی کوڕه نه‌خۆشه‌که‌ی بکات.
هه‌روه‌ها ده‌بیرخانه‌ی ڕێکخراوی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان له بیاننامهیهکدا که له سه‌ر ماڵپه‌ری ڕێکخراوه‌که دووشه‌مه 2ی 7ی 2012 بڵاوکراوه‌ته‌وه، هاتوه " ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 12ی پوشپه‌ڕی 1391ی هه‌تاوی محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بووندوه‌ند به‌رپرسی ڕێکخراوی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان به بنه‌ماڵه‌که‌ی گوت که هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی دادوه‌ری و به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین وه‌ڵامیان به داواکانی ئه‌و نه‌داوه‌ته‌وه و بۆیه ئه‌و هه‌روا له مانگرتن له خواردن دایه."
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌که ئاماژه به وته‌کانی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند ده‌کات تێدا سپاس له ته‌واوی گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌کات که پشتیوانیان له خۆی کردوه.
هه‌ڵمه‌تێک بۆ پشتیوانێ له که‌بوودوه‌ند به تایبه‌تی له ئه‌روپا و کاناداش له گۆڕێ دایه.
محه‌مه‌د خادمیانی هاوکاری پێشووی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند و چالاکێکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێکی چه‌ند ڕۆژه بۆ پشتیوانی له ناوبراو له شاری ڤانکۆوێری کانادا کرد که تێیدا له گه‌ڵ به‌شدارانی فسیتواڵهکانی نهتهوهجۆربهجۆرهکان له شاره‌که‌دا دوا که به بۆنه‌ی "ڕۆژی کانادا" پێکیان هێنابوو، و زیاتر له 400 وێنه‌ی هه‌ڵگرته‌وه و سه‌رنجی به‌شداربووانی بۆ پشتیوانی کردن له به‌رپرسی به‌ندکراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان ڕاکێشا.