عه‌بدوڵا حیجاب: نه‌مانی ئه‌سه‌د کاریگه‌ری سیاسی و ئابوری و ستراتیژی و مه‌عنه‌وی له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت

کۆماری ئیسلامی و ڕژێمی سوریا له‌و موعاده‌له‌یه‌ به‌ده‌ر بووه‌. تاران و حکومه‌تی ئه‌سه‌د زیا له‌ 30 ساڵه‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی نزیکن یه‌کترن. سا ئیدی ئایا ڕۆخاندنی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ سوریا چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر تاران ببێت و چ به‌ڕه‌نگارییه‌ك له‌گه‌ڵ خۆێدا بێنێته‌ گۆڕی بۆ ئێران له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر خۆرئاوا ؟.
عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای بواری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئۆسلو له‌ نه‌رویج له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی ئێران هه‌موو هێز و توانای بۆ پاراستنی ڕژێمی ئه‌سه‌د خستبووه‌ گه‌ڕ ته‌نانه‌ت چاره‌نووسی خۆی به‌ چاره‌نووسی ئه‌سه‌ده‌وه‌ گریدابوو . گوتیشی به‌ باوڕی ئه‌و که‌وتنی ئه‌سه‌د گورزێکی زۆر به‌هێز ده‌بێت دژ به‌ کۆماری ئیسلامی له‌ ڕۆی ستراتیژی و هه‌روه‌ها نفۆزیان له‌ سوریا و لوبنانیش ته‌نانه‌ت له‌ ناۆخۆی وڵاته‌که‌ش کاریگه‌رییه‌کی ئێجگار زۆری ده‌بێت.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا حیجاب 19ی7 ی 2012