فه‌رامز حسێن: سیناریۆیه‌کی وه‌ک قه‌زافی چاوه‌ڕوانی ئه‌سه‌د ده‌کات

syria

شه‌ڕوپێکدادان له‌ سوریا به‌رده‌وامه‌ که‌ له‌ ئێستادا گه‌یشتۆته‌ هه‌ره‌ سه‌خترین ئاستی له‌وه‌تای شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه‌ له‌ مانگی سێی پاره‌وه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی شۆڕشه‌کانی تری ناوچه‌که‌ ، ئه‌م جاره‌یان درێژه‌ی کێشاوه ‌و هێشتا چاره‌نووسه‌که‌ی دیار نیـیه‌.
فه‌رامز حسێن نووسه‌ر و چالاکوانی کوردی سوریا له‌ سوید له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی ڕه‌وشی سوریا هه‌تاکو ئێستا که‌ دیار نیـیه‌ و ڤیتۆکردنی چین و ڕووسیا هه‌موو قاپیـیه‌کانی به‌ ڕووی چاره‌سه‌رێکی نێوده‌وڵه‌تی داخستووه‌. گوتیشی شۆڕشی سوریا به‌ هه‌مان شۆڕشی میسر ئاشتیخوازانه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵکو به‌ره‌و شۆڕشێکی چه‌کداری شکاوته‌وه ‌و مه‌ترسی ده‌کرێت شه‌ڕێکی تایه‌فی له‌ سوریا سه‌رهه‌ڵبدات.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ فرامز حسین 26ی 7ی 2012