وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک ده‌ڵێت هیواداره ئه‌و هێرشه کوشـنده‌یه‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه کرایه سه‌ر پاسه‌وانانی سـنووری میسری له نزیـک که‌رتی غه‌ززه و ئیسرائیل بـبێته زه‌نگێـکی ئاگاهی بۆ میسر تاوه‌کو ڕێوشـوێنه ئاسایشـیـیه‌کانی له نیمچه دورگه‌ی سینا توندتر بکات.
دوێنێ شه‌و کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار 16 له پاسه‌وانانی سـنووری میسریـیان کوشت، پاشـان هه‌وڵیان دا به دوو ماشـێـنی له‌شـکری له‌وانه‌ی ڕفاندبوویان خۆیان به ناو ئیسرائیل‌دا بکه‌ن. له‌شکری ئیسرائیل گوتی یه‌ک له ماشێنه‌کان ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وی دیکه‌یان سـنووری به‌زاندووه و ده‌ستبه‌جێ به هێرشێـکی ئاسمانی ئیسرائیل تێـکشـکێندراوه.
ئێهود باراک ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به کۆمیته‌یه‌کی په‌رله‌مان گوت هێزه له‌شـکریـیه‌کانی ئیسرائیل 8 میلیتانیان کوشتووه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئیسرائیل یواڤ مۆرده‌خای گوتی له‌و باره‌یه‌وه زانیاری هه‌واڵگریـیان هه‌بووه و یارمه‌تی داون له پـۆچه‌ڵکردنی هێرشه‌که.
میسر له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشه‌که سـنووره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ غه‌ززه‌دا داخست. سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی هێرشه‌که‌ی به کارێـکی نامه‌ردانه ناوزه‌دکرد.