موسڵ بەنیازە گرێبەستى نەوت لەگەڵ کۆمپانیایەکى تورکى ئیمزا بکات

  • Amir Goran
وتەبێژى پارێزگاى موسڵ لە ڕایگەیاندنێـکدا گوتویه‌تی شاندی کۆمپانیایەکى تورکى سەردانى موسڵی کردووە و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگارى موسڵ ئامادەیى خۆیان دەربڕیوە بۆ کارکردن لە سنوورى ئەو پارێزگایە لە بوارى دەرهێنانى نەوت و پارێزگاریش پـێشوازى لەم هەنگاوە کردووە، بەلام گوتویەتى پێویستە بە رەزامەندى حکومەت و وەزارەتى نەوتى عێراق و ئەنجومەنى پارێزگا و هەروەها لە چوارچێوەى یاساو دەستوردا بێت .
لای خۆیەوە دەرمان خەتارى سەرۆکى لیژنەى وزە لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت ئێمە پاڵپشتى لەو هەنگاوە دەکەین بەڵام بەو مەرجەى کارەکان دوور بێـت لە ناوچە دابڕاوەکاندا.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆران