سه‌رۆک ئۆباما جارێکی تر داوای له سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د کرده‌وه ده‌ست له کاربکێشیته‌وه و گوتی هه‌ر جوڵاندنه‌وه یا خود به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریا ده‌بێته مایه‌ی گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا. دووشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م تێبینییانه‌ی دا له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی چاوه‌ڕێ نه‌کراودا له کوشکی سپی، که به‌شێکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گله‌یی ڕۆژنامه‌وانان بو که ده‌ڵێن سه‌رۆک خۆی دووره‌په‌رێز گرتووه له کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی ئاسایی.
سه‌باره‌ت به سوریا پرسیاری لێ‌کرا، به‌ڕێز ئۆباما گوتی تائێستا سه‌رۆک ئه‌سه‌د په‌یامه‌که‌ی وه‌رنه‌گرتووه که ڕه‌وایی له ده‌ست داوه و پێویسته ده‌ست له کار بکێشیته‌وه.
سه‌رۆک گوتی ،" کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یامێکی ئاشکرای داوه که له بری ئه‌وه‌ی وڵات بخاته ناو شه‌ڕی ناوخۆ، ئه‌و ده‌بێت به‌رۆ ئاراسته‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی هه‌نگاو بنێت. به‌ڵام له‌م کاته‌دا، شیانی ڕۆیشتنی به هاسانی، زۆر دوور دێته به‌رچاو."
سه‌رۆک ئۆباما باسی یارمه‌تی مرۆڤی و یارمه‌تییه‌کانی تری ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه نێونه‌ته‌وییه‌کانی کرد که بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا دابینکراون و گوتی به‌رده‌وامیش ده‌بن به تایبه‌تی یارمه‌تیدان به‌و په‌نابه‌رانه‌ی له به‌ر شه‌ڕ ڕاده‌که‌ن.
ئه‌و گوتی یارمه‌تیدانه‌که هه‌روه‌ها بریتی ده‌بێت له ڕاوێژکاریکردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی سیاسی که شیانی ڕوودانی هه‌یه، وه‌ک وه‌به‌رچاوخستنی ئه‌و پرنسیپانه‌ی که ده‌بێت ڕه‌چاو بکرێن بۆ ڕێزگرتن له مافی که‌مایتییه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا.
به‌رێز ئۆباما گوتی ئه‌و له‌م کاته‌دا فه‌رمانی خۆتێوه‌ردانی له‌شکری له سوریا نه‌داوه. ئه‌و گوتی به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له نزیکه‌وه چاودێری بارودۆخه‌که ده‌که‌ن و گوتی هه‌ر جۆره به‌کارهێنان و جوڵاندنه‌وه‌ی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریا "لێکدانه‌وه‌ی" ئه‌و ده‌گۆڕێت.
سه‌رۆکی گوتی،" ئێمه ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی باری نائاساییمان پێک هێناوه. ئێمه په‌یوه‌ندی ڕوون وئاشکرامان به هه‌موو لایه‌نێک له ناوچه‌که که ئه‌مه هێلی سوره (به جدی نیگه‌رانمان ده‌کات) بۆ ئێمه و ده‌رنجامی گه‌وره‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ببینین چه‌کی کیمیاوی بجوڵێندرێته‌وه یانیش به‌کار بهێندرێت. ئه‌مه لێكدانه‌وه‌کانی من به‌ڕاده‌ی به‌رچاو ده‌گۆڕێت."
سه‌رۆکی گوتی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت ڕێگه‌بدات چه‌کی کیمیاوی بکه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵکی خه‌راپ. ئه‌و گوتی واشنتن زۆر به‌ڕوونی مه‌به‌ستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه سوره بۆ حکومه‌تی ئه‌سه‌د و لایه‌نه‌کانی تری گۆڕه‌پانه‌که ئاشکرا کردووه.
سه‌رۆک گوتی هاوپه‌یمانه‌کان له ناوچه‌که به ئیسرائیله‌وه نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به چه‌کی کیمیاوی و بایۆلۆژی سوریا.

Your browser doesn’t support HTML5