له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌رهه‌مهێنانی فلیمێـک له ئه‌مه‌ریکادا سووکایه‌تی به ئیسلام ده‌کات، توندوتیژی و په‌لاماردانی شوێنه دیپـلۆماسیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ژماره‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی گرته‌وه، له‌وانه میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن. سه‌رئه‌نجام چه‌ندان که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به توندی سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فلیمه‌یان کرد و به کارێـکی قێزه‌وه‌نیان ناوزه‌دکرد که سووکایه‌تی به ئاینێـکی پـێرۆز و مه‌زن ده‌کات. ده‌شڵێن ئه‌وه‌ی له‌و فلیمه‌دا به‌دی ده‌کرێت ته‌نها مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی کێشه و ئاژاوه‌یه.
به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌وه پاساو ناهێنێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی و ژیانی خه‌ڵکی بخرێته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه.
هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی پـێویسته بۆ هه‌موو لایه‌کیش ڕوون بـبێته‌وه که ئه‌مه‌ریکا وڵاتێـکه ده‌سـتور و یاساکانی ڕێگه به هه‌موو که‌سێـک ده‌دات به ئازادانه ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌ربـبڕێت، ئیدی ناوه‌رۆکه‌که‌ی هه‌رچیـیه‌ک بێت. گوتیشی ڕاسته تێڕوانینی جودا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌ن سه‌باره‌ت به سـنووری ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نابێت مشتومڕی له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وه‌یه " وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه به توندوتیژی" جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه.
فلیمه‌که ته‌نها که‌متر له 15 خوله‌کی له‌سه‌ر ئنته‌رنێتدا بڵاوکراوه‌ته‌وه و به تهکنیکێـکی زۆر ناپـرۆفیشناڵانه دیمه‌نه‌کانی گیراوه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایدا به‌شـداریـیان کردووه له جیهانی هونه‌ر و سینه‌مای ئه‌مه‌ریکایـیدا نه‌ناسراون، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ک له کاری سینه‌مایی ئه‌مه‌ریکایی ناچێت و ته‌نانه‌ت به‌ر له ڕوودانی توندوتیژیـیه‌کان که‌س بایه‌خی پـێ نه‌دابوو.
هه‌ر که له سه‌ره‌تای مانگی حه‌وته‌وه له‌سه‌ر ئنته‌رنێت دانراوه و هه‌تا 12 ی مانگی نۆ که توندوتیژیـیه‌کان له میسر و لیبیا ده‌سـتیان پـێـکرد ته‌نها که‌متر له چه‌ند هه‌زار جارێـک بینرابوو، به‌ڵام به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کان و په‌لاماردانی شوێنه دیپـلۆماسیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کوژرانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا، فلیمه‌که به جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه و گه‌یشته ئه‌وه‌ی ملیۆنێـک و حه‌وت سه‌د جار ببینرێت.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه توندتیژیـیهکان به زیان یان به قازانجی فلیمه‌که که‌وتنه‌وه؟
ئایا توندوتیژی کۆتایی به‌م جۆره سووکایهتیـکردنانه ده‌هێنێت که به بیروباوه‌ڕی خه‌ڵـکی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌کرێن؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی.
نه‌وزاد حه‌بیب هه‌ورامی، به‌رپـرسی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری ئیسلامی سه‌ڵاحه‌دین له شـاری ناشڤیلی ویلایه‌تی تێنسی ئه‌مه‌ریکا.
مه‌روان عوسمان، نووسه‌ر بنکه له ئه‌ڵمانیا.

Your browser doesn’t support HTML5