حه‌سه‌نیانی: ئه‌گه‌ری هاوکاری موجاهدینی خه‌ڵک و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئێران به‌ دوور نازانم

ته‌ها حه‌سه‌نیانی

مه‌سه‌له‌ی لابردنی موجاهیدین خه‌ڵکی ئێران له‌ نێو ئه‌و لیسته‌ی ویلایه‌ته ‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک ڕێکخراوی تێرۆریستی سه‌یریان ده‌کات، له‌ لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، خاتون هێله‌ری کلنتنه‌وه‌ هاتۆته‌ گۆڕێ. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی بۆ کۆنگرێس ناردوه‌، به‌ڵام هێشتا به‌ ڕه‌سمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.
دیپڵۆماتان خۆ به‌ خۆ پشت ڕاستی لابردنی ئه‌و گرووپه‌یان له‌ لیستی ڕێکخراوی تێرۆریستی بیانی کردوه‌، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت ئه‌م هه‌ینیه‌ مه‌سه‌له‌که‌‌ ڕوون ببێته‌وه‌.

ته‌ها حه‌سه‌نیانی، ئه‌ندامی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌نجومه‌نی میدیای که‌مینه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی له‌ کانادا، به‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای کوت که‌ ئه‌گه‌ر موجاهیدین له‌ لیستی تێرۆرێستیدا نه‌مێنیت، " ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌کی تازه‌تر بێت له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژئاوا و به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکادا".
به‌ له‌ به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵک ماوه‌ی ساڵانێکه‌ پێوه‌ندێکی گه‌رمی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئیرانێ نیه‌، حه‌سه‌نیانی ده‌ڵیت که‌ به هۆی هه‌ل و مه‌رجێک ئیران له‌ ناوچه‌که‌ و له‌ نێو خۆدا هه‌یه‌تی، نیاز به‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ڕێکخراوه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی گه‌له‌کانی ئێران وه‌ک گه‌لی کورد به‌ شێوه‌یه‌ک پێوه‌ندیان له‌ گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بیت و " پێی وایه‌ که‌ دوور نیه‌ ئه‌و هاوکارییه‌ و پێوه‌ندیه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌کتر به‌رقه‌را بێت."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌ها حه‌سه‌نیانی