په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت کێشه‌کانی عێراق قوڵن و چاره‌سه‌رکردنیان ئاسان نیـیه‌

ئاڵا تاڵه‌بانی: هه‌ڵوێستی عێراق له‌ کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به‌ سوریا نیشانه‌ی شکستی سیاسی عێراقه‌.

ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامبوونی کێشه سیاسییه‌‌کانی عێراق ده‌ڵێت نزیکه‌ی هه‌موو سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کان بوونه‌ته‌ به‌شێک له‌ کێشه‌کان.
ده‌شڵێت سه‌رۆک تاڵه‌بانی تاکه‌ که‌سه‌ له‌ عێراقدا که‌ وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌ک له‌و مه‌سه‌لانه‌ بێلایه‌ن بێت، و به‌ پێی ده‌ستوریش کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و بتوانێت به‌ پاراستنی ده‌ستور لایه‌نه‌کان کۆبکاته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ڕووی سیاسی و که‌سایه‌تییه‌وه‌ مام جه‌لال که‌سێکی باوه‌ڕپێکراو و متمانه‌ پێکراوه ‌و جێگای قبووڵه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو کوتله‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی