به‌پـێی ده‌سـتوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌موو چوار سـاڵ جارێـک سه‌رۆکی وڵات هه‌ڵده‌بژێردرێت له پاش پـرۆسه‌یه‌کی چه‌ند مانگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنی سـاڵی 2012 یه سه‌رۆک ئۆبامای دیموکرات هه‌وڵ بۆ گه‌ڕی دووه‌م ده‌دات، به‌ڵام کۆماریـیه‌کان له پاش پـرۆسه‌یه‌کی درێژدا و له نێو ژماره‌یه‌ک کاندید فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی ماسه‌چوسس مت ڕامنیـیان به کاندیدی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 6 ی مانگی یازده هه‌ڵبژارد.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پـێشـوویدا به‌ڵێنی دا هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له عێراق بکێشێته‌وه و باری خراپـی ئابوری وڵاته‌که باشبکات و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان دابینبکات. هه‌رچه‌نده به‌ڵێنی یه‌که‌می هێنایه دی و هه‌موو هێزه‌کانی له عێراق کشـانده‌وه، به‌ڵام له باره‌ی ئابوری و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی هێشـتا گۆڕانێـکی به‌رچاو به‌دی نه‌کراوه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت یه‌ک له‌و ڕێـگهیانهی پـێویسته بگیرێنه‌به‌ر بۆ باشکردنی باری ئابوری ئه‌وه‌یه باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زیادبکرێت و هانی سه‌رمایه‌داران بدرێت له ناو وڵاته‌که‌دا هه‌لی کاری نوێ بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان په‌یدا بکه‌ن و کاره‌کانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌به‌ن.
به‌ڵام مت ڕامنی ڕکه‌به‌ری تێڕوانینێـکی جیاوازی هه‌یه و ده‌ڵێت ئابوری وڵات به زیادکردنی باجی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان باش نابێت، به‌ڵـکو به چه‌ند ڕێـگه‌یه‌کی دیکه ده‌بێت، له‌وانه گرنگیدا به که‌رتی وزه که به گوته‌ی خۆی ده‌توانێت 5 ملیۆن هه‌لی کاری نوێ په‌یدا بکات. هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی سته‌یت.
دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران.
سۆران جاف، له زانکۆی سـاوث ئیلینۆی.

Your browser doesn’t support HTML5