فەرماندەى هێزى زەمینى عێراق دەڵێت پێکهێنانى هێزى دیجلە هەڕەشە نیـیە بۆ سەر هیچ لایەنێک

  • Amir Goran
لە میانەى کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا لە شارى موسڵ، عەلى غێدان فەرماندەى هێزى زەمینى عێراق وەڵامى بەرپرسانى کوردى لەبارەى هێزى دیجلە لە شارى کەرکوک دایەوە و گوتى پێکهێنانى ئەو هێزە هەڕەشە نیـیە بۆ سەر هیچ کەس و لایەنێکى ناوخۆیى و دەرەکى، بەڵکو هاوشێوەى هەموو شارەکانى تر ئەو هێزە بە مەبەستى پارێزگاریکردن لە ناوچە کێشەدارەکان پێکهێنراوە و هیچ مەبەستێکى سیاسى لە پشتەوە نیـیە. گوتیشی هیچ فشارێک ناتوانێـت کاربکاتە سەر بڕیارەکە یان هەڵوەشاندنەوەى ئه‌و هێزه‌.
لە بارەى کێشەى ناوچە سنووریـیەکانى عێراق لەگەل سوریا لە رۆژئاواى موسڵ کە لە ماوەى رابردوودا لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق ڕوویدابوو عەلى غێدان گوتى ناوچەکە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵى هەردوو سوپاى عێراق و پـێشمەرگەیه‌ و لەژێر فەرمانى هێزى زەمینیدایە و هیچ کێشەیەک لەو ناوچەیە نەماوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆران