له سه‌ردانه 5 ڕۆژیه‌که‌یدا بۆ ڕوسیا و کۆماری چیک، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌سه‌ر کڕینی چه‌کی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ مۆسکۆ و پراگ ڕێکه‌وتووه.
هه‌موو ده‌وڵه‌تێک به عێراقی لێوان لێو له ناکۆکی و قه‌یرانی سیاسی و به‌شه‌ڕ وێرانبووهوه مافی هه‌بوونی له‌شکر و کڕینی چه‌کی هه‌یه، به‌ڵام یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی سه‌باره‌ت به‌م هه‌وڵانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی به‌رۆکی حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که ده‌گرێت ئه‌وه‌یه بۆ له ئێستادا هه‌وڵی پڕچه‌ککردنی له‌شکری وڵاته‌که ده‌درێت؟ له کاتێکدا هێشتاش له‌شکری عێراق نه‌یتوانیووه ئه‌و هه‌سته له نێوه‌نده‌کانی عێراقدا دروستبکات که له‌شکرێکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی نیشتیمانی بوون پێکهاتووه.
ئه‌م سه‌ودا چهکیانهی مالیکی دانوستاندنی له‌سه‌ر کردوون وه‌ک ده‌گوترێت به‌هاکه‌ی بایی زیاتر له 6 ملیار دۆلاره هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه‌ی عێراقدا که مالیکی هه‌ر بۆخۆی خستویه‌تیه به‌رده‌م په‌رله‌مان و به‌هاکه‌ی نزیکه‌ی 36 ملیار دۆلاره و دابینکردنی خهرجیهکانیشی له ڕێی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌وه ده‌بێت له وڵاتانی تر.

وڵاتیانی عێراقی ئه‌زموونێکی تاڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕووسیا و وڵاتانی تری سه‌ر به یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، چونکه هه‌ر ئه‌وان بوون له‌شکره‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ینیان پڕ چه‌ک ده‌کرد و له‌شکری عێراقیان به‌هێز ده‌کرد و مێژووش پێمان ده‌ڵێت ئه‌و له‌شکره هه‌میشه له‌شه‌ڕدا بووه له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق به‌تایبه‌تیش کورده‌کان و شیعه‌کانی وڵاته‌که.
هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان ئه‌م هه‌وڵانه‌ی مالیکی ده‌یدات مه‌به‌ستی شیعه‌گه‌رایی له پشته‌وه هه‌ن و بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی خۆیه‌تی نه‌ک هه‌ر له به‌غدا به‌ڵکو له‌ناو جیهانی شیعه‌کانیشدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
کاردانه‌وه‌کانیش له به‌غدا جۆراوجۆرن. ئیمان حه‌مید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی پێویستی به پڕکاڵا کردنی لهشکرهکهیهتی وه‌ک له‌شکره‌کانی تری هه‌موو وڵاتان و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش ناشێت وه‌ها بیری لێبکریته‌وه که عێراق خراپ به‌کاری ده‌هێنێت.
ئیمان حه‌مید ده‌ڵێت پڕکاڵا کردن و پڕچه‌ک کردنی له‌شکری عێراق بۆ جم و جۆڵ و هێرشکردنه سه‌ر ده‌وڵه‌تێکی دیاریکراو بێت به‌ڵکو بۆ زانینی تواناییه‌کانی ئه‌م له‌شکره نوێیه‌یه و ئه‌مه‌ش له هه‌موو جیهاندا ڕێوشونێکی ئاساییه که ده‌گیرێته به‌ر و ده‌شڵێت به‌ر له‌وه‌ی هه‌ندێک له لایه‌نه سیاسیه‌کان بچنه‌وه به‌گژ هه‌وڵه‌کانی مالیکیدا، پێویسته سه‌یرێکی وردی جیاوازی له‌شکری نوێی عێراق و له‌شکره‌که‌ی پێشوی بکه‌ن.
له ئێستادا نه‌ک هه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌ڵکو به‌شێکی زۆری ڕای گشتیش له‌وبڕوایه‌دان ڕه‌وشی عێراق زیاتر پێویستی به دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان هه‌یه وه‌ک له‌وه‌ی پێویستی به‌و خه‌رجیه زۆرانه هه‌بێت که بۆ هێزی له‌شکریی وڵاته‌که دابین ده‌کرێت.
ئیمان حه‌مید له ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌وه ڕاسته ، به‌ڵام له بودجه‌ی ساڵی 2012 دا هه‌ر وه‌زاره‌ته و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی دارایی بۆ ته‌رخانکراوه و ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری دابینکراوه پێویسته بۆ تۆکمه‌کردنی هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که به‌کاربهێنرێت ، به‌شێوه‌یه‌ک بتوانرێت به باشترین شێوه دژایه‌تی تێرۆریزم بکرێت و ڕێگه له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که بگیرێت له کاروباری عێراقدا.
لیستی ئه‌لعێراقیه که به ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تی یاسا داده‌نرێت نیگه‌رانی هه‌یه له‌و سه‌ودا چهکیانهی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق.
حه‌سه‌ن خوزه‌یر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت وه‌ک چۆن وڵاته‌که‌ی له قه‌یرانێکی سیاسی‌دا ده‌ژی ئاوه‌هاش نوقمی قه‌یرانێکی ئاسایشی قوڵ بۆته‌وه، هه‌ربۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌نگاوی یه‌که‌م پێویسته ئاوڕێک له‌و ڕه‌وشه ئاسایشه‌ی ناوخۆی وڵاته‌که بدرێته‌وه که خودی سه‌ره‌ک وه‌زیر به‌رپرسی یه‌که‌مه لێی وه‌ک سه‌رکرده‌ی گشتی هێزه چه‌کداریه‌کانی عێراق.
به‌ڕێز خوزه‌یر ده‌ڵێت پێویسته کڕینی چه‌ک به‌پێی ڕێوشوێنی یاسایی بێت.
حه‌سه‌ن خوزه‌یر ده‌ڵێت پێویسته سه‌وداکانی کڕینی چه‌ک تاووتوێ بکرێن به‌پێی مه‌رج و میکانیزمی گونجاو و له‌بار که کاریگه‌ری نه‌کاته سه‌ر هاوسه‌نگی هێز له عێراقدا و له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵاته‌که بکه‌وێت وه پێویستیشه به‌ر له کڕینی چه‌ک و پڕچه‌ککردنی له‌شکری عێراق، ئارامی و جێگیری سیاسی له وڵاته‌که‌دا بێته ئاراوه ئه‌وجا بیر له هه‌نگاوه‌کانی دواتر بکرێنه‌وه.
کێشه ئاسایشیه‌کانی عێراق وه‌ک ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت به فڕۆکه‌ی جه‌نگی چاره‌سه‌ر نابن هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پێویستی به ڕه‌خساندنی زه‌مینه هه‌یه بۆ بنه‌بڕکردنی دیارده‌کانی تێرۆریزم و توندوتیژیه‌کانی تریش.
به‌ڕێز خوزه‌یر ده‌ڵێت ده‌بێت و پێویسته ڕاستیه‌کان ته‌واو ئاشکرا بن و پێویسته و ده‌بێت دۆسێ ناوخۆییه‌کانی عێراق له ئاستێکی باڵا و به خواستێکی باشه‌وه چاره‌سه‌ربکرێن، ئه‌وجا هه‌نگاو بۆ دۆسێکانی تر بنرێن وه‌ک پڕچه‌ک کردنی له‌شکری وڵاته‌که به شێوه‌یه‌ک بگاته هه‌مان ئاستی تواناییه‌کانی له‌شکره‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که.
له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه نیگه‌رانی کورده‌کان زیاتره وه‌ک دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت کورد ترسی له چه‌که‌کان نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌که‌ی له‌وه‌دایه ئه‌و چه‌کانه له‌ژێر فرمانی کێدا ده‌بن.
دکتۆر سیروان ده‌شڵێت ئه‌م سه‌ودا چهکیانهی مالیکی خه‌ریکیه‌تی و جم وجۆڵهکانی هێزی دیجله‌ش له‌و ناچانه‌ی به ناوچه دابڕێندراوه‌کان ناودێری ده‌کات ئاماژه‌ی باش نین بۆ ئاینده جا ئایا دوور بێت یان نزیک.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی هاوڕایه و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا مالیکی ده‌یکات ناردنی په‌یامێکی ترسناکه بۆ عێراقیه‌کان و بۆ وڵاتانی تری ناوچه‌که‌ش.
عارف قوربانی ده‌شڵێت نابێت ئه‌و ڕاستیه له‌بیربکه‌ین که ڕوانینێکی تایبه‌تیش هه‌یه له ناوچه‌که‌دا به‌رامبه‌ر کورد له عێراقدا و هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد هاوهه‌ڵوێست بن.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان بابه‌کر دڕه‌یی له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌م پڕچهککردنهی له‌شکری عێراق له‌لایه‌ن مالیکیه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌دا و بێجگه له شیعهگهراییش کاریگه‌ریه‌کانی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بییش ڕۆڵی خۆی هه‌یه.
بابه‌کر دڕه‌یی ده‌ڵێت هه‌روادێ و هه‌وڵه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق زۆر ده‌بن تا ببێته ڕێبه‌ره چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی شیعه‌کان نه‌ک هه‌ر له عێراقدا به‌ڵکو له جیهانی شیعه‌کانیشدا.
له‌گه‌ڵ کڕینی فڕۆکه‌کانی جۆری ئێف 16 و فڕۆکه‌ی جه‌نگیی ڕوسیایی و فڕۆکه‌ی تری کۆماری چیک و تۆپ و تانک و که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی تری له‌شکرییدا، ئایا ئه‌و ئاسوده‌ییه لای عێراقیه‌کان دێنێته ئاراوه که چیی دی نابنه قوربانی ئه‌و هێرشانه‌ی رۆژانه دروێنه‌ی گیانی ده‌یان و سه‌دان که‌سی بێ‌تاوان ده‌کات له عێراقدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆرامادایه:

Your browser doesn’t support HTML5
پانۆراما 19 ی ده‌ی 2012