شوان حه‌مه:کۆبونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی نۆرویژ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبجه‌ په‌ێوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2013 وه‌‌ هه‌یه‌‌

په‌ڕله‌مانی نۆرویژ له‌ ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ کێشه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و به‌ ئاماده‌ بوونی وه‌زیری کاروباره‌کانی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆ بوه‌وه‌.
ڕۆژنامه‌وان شوان حه‌مه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پارتی سۆسیال چه‌پ که‌ خۆی له‌ حکومه‌تدا به‌شداره‌ ئێستا، گروپێکی درووستکردوه‌ له‌ کورده‌کانی ئه‌ندامانی خۆی و ئه‌م په‌ێوه‌ندیانه‌ لێره‌وه‌ درووست بوه‌. به‌ڵام په‌ێوه‌ندیه‌کان پێشتر ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ کارکردنی رێکخراو و که‌سایه‌تی و پارته‌ سیاسیه‌ جۆراوجۆره‌کان. کاک شوان ده‌شڵیت هۆی ئه‌م کاره‌ به‌ دووری نازانم په‌ێوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سپتامبری ساڵی 2013 وه‌ هه‌بێ که‌ ئه‌و پارته‌ له‌ دابه‌زیندایه‌ به‌ گوێره‌ی ڕاپرسیه‌کانی ئێستا وه‌ کوردیش زۆره‌ له‌ هه‌رێمی ئۆسلو و نورویژدا، به‌ڵام خودی کاره‌که‌ کارێکی باشه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتو وێژ له‌گه‌ڵ شوان حه‌مه‌