کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له گوندی زیاره‌ی ڕیفی حه‌ما ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا زیاتر له 50 سه‌رباز و چه‌کداری سه‌ر به حکومه‌ت کوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی ئیسلامی ناسراو به جه‌بهه‌ت ئهلنوسرهوه ئه‌نجامدراوه.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت له لایه‌کی دیکه‌وه، له باکوری وڵاته‌که و له شـارۆچکه‌ی حارمی پارێزگای ئیدلیب، به بۆردومانێـکی فڕۆکه‌کانی حکومه‌ت 20 سه‌رهه‌ڵـداو کوژراون که یه‌کێـکیان فه‌رمانده‌ی هێزێـکیانه.
له دیمه‌شقی پایته‌ختیش له نزیک که‌مپـێـکی ئاواره فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان شه‌ڕوپـێـکدادان له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوان و هێزه‌کانی حکومه‌ت له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه هه‌ڵگیرساوه و به‌پـێی سه‌رچاوه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستانی سوریا له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو زیاتر له 30 که‌س هه‌ر له‌ویادا کوژراون.