ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک بۆ وڵات بۆ چوارساڵی داهاتوو. ڕاوه‌رگرتنه نیشتیمانییه‌کان نیشان ده‌ده‌ن پێشبڕکێی سه‌رۆکایه‌تی 2012 نێوان سه‌رۆک به‌راک ئۆباما و کاندیدای کۆماریه‌کان میت ڕامنی زۆر لێک نزیکه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ردووکیان له ڕۆژانی کۆتایی هه‌ڵمه‌تی پێشبڕکێ به‌به‌رده‌وامی ده‌هاتوو چوێ دابوون له‌و ویلایه‌تانه‌ی به یه‌کلایی که‌ره‌وه ناو ده‌بردرێن.
پرسیار ئه‌وه‌یه هۆی نزیک بوونی ئه‌م هه‌ڵبژادنه چییه و سه‌رۆکی داهاتو هه‌رکامیان بێت چۆن ده‌توانیت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌سه‌ر وڵاتێکی ئاوا دابه‌ش بووی بکات.
دکتۆرکرمانج گوندی پروفیسۆر له زانگوی تێنیسی سته‌یت له ناشڤیل له ولایه‌تی تێنیسی ده‌ڵێت پێشینه‌ی نه‌بووه که گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ئاوا به‌و شێوه‌یه له هێڵی دوو حیزب(کۆماری و دێموکرات) دابه‌ش ببێت.
ئه‌و ده‌شڵێت لایه‌نگرانی سه‌رۆک ئۆباما پێیان وایه ئه‌و له چوارساڵی ڕابردو کاری باشی کردووه وبه‌رژه‌وندی ئه‌وانیش له مانه‌وه‌ی ئه‌و دایه بۆیه به باش ده‌زانن جارێکی تر ده‌نگی پێبده‌نه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا کۆماریه‌کانیش به دژواری ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆک ئۆباما بونه‌ته‌وه و به هه‌مو توانا هه‌وڵیان داوه شته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما له چوارساڵی ڕابردوو کردویه‌تی بێ ئیعتوبار نیشان بده‌ن

Your browser doesn’t support HTML5