یه‌کێک له به‌ره‌نجامه‌کانی قوڵبوونه‌وه و ئاڵۆزبوونی قه‌یرانی سیاسی ناوخۆی عێراق، هاتنه ئارای گرژیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره بوو ، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی زیاتری ئه‌و ناکۆکیانه‌دا، په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و تورکیا بوژاندنه‌وه‌ی به خۆوه بینی و گهشهکردنێکیش به شێوه‌یه‌ک زۆرێک له چاودێرانی سیاسی سه‌رسام کرد.
خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان هه‌ولێر و ئانکه‌ره کرا، هه‌ندێک به پشت به‌ستن به لێدوانه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو لا، وه‌هایان لێک ده‌دایه‌وه ئه‌م دۆستایه‌تیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه، هه‌ندێکیش به په‌یوه‌ندیه‌کی لاسه‌نگ سه‌یری ده‌که‌ن و له‌وبڕوایه‌دان تاکتیکێکی تورکیایه و که‌میش نین ئه‌وانه‌ی ڕایان وایه نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان سه‌نگی مه‌حه‌کی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه.
پێشتر ئانکه‌ره نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی کوردی عێراقدا نه‌بوو، به‌ڵکو له‌به‌ر هۆکاری جیاجیاش زۆر جاران سنوره‌کانی خۆی به‌ڕووی کورده‌کانی عێراقدا داده‌خست و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت چه‌ند بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی خۆی له‌ناو سنوره‌کانی باکوری هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هێشتۆته‌وه و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی سه‌ربازی تورک و چه‌کی قورس و سوکیشیان تیادایه.
له پاش ڕووداوه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب و به تایبه‌تیش ڕه‌وشی سوریا وه‌ک شیکه‌ره‌وه باسی ده‌که‌ن قۆناغێکی تری په‌یوه‌ندی نێوان کوردی عێراق و تورکیا ده‌ستی پێده‌کات، وه‌ک ده‌ڵێن ده‌شێت بچێته خانه‌ی پێویست بوون به یه‌کتری بۆ ئاڕاسته‌کردنی سیاسه‌ته‌کان، به‌ڵام ده‌شڵێن مه‌رج نییه ئه‌و پێویستیه به یه‌کدی تا سه‌ر بڕ بکات.
دکتۆر کاوه مه‌حمود وه‌زیری ڕۆشنبیری له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا کۆک نییه که گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئانکه‌ره به‌ره‌نجامی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، ده‌شڵێت هه‌وڵ دراون بۆ چاره‌سه‌رکردن و ناشبێت نه‌وت ببێته هۆکارێک بۆ په‌یوه‌ندی باش یان خراپ له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌کدا.
به‌ڵام گۆران ئازاد ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی وه‌ک به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت نه‌وت فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌یه هه‌م بۆ په‌یوه‌ندیه‌کان و هه‌م بۆ قه‌یرانه‌کانیش.
گۆران ئازاد ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌گوترێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئانکه‌ره له گه‌شه‌کردندان و پێشبینی گه‌شبینانه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت به‌ڵام هێشتا هیچ شتێکی پۆزه‌تیفانه له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا نه‌بینراوه.
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌ک هه‌ر ته‌نها هاوڕایه، به‌ڵکو ده‌شڵێت ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان کورده‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌رگیز ناچنه خانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی ستراتیژیه‌وه.
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج ، داکۆکی له‌و ڕوانینه‌ی خۆی ده‌کات و جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه چونکه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی کاتی و یه‌کلایه‌نه داڕێژراوه، بۆیه ناکرێت چاوه‌ڕوانی به‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێبکرێت.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت زۆر فاکته‌ر هه‌ن کاریگه‌رییان هه‌یه له نه‌خشه ڕێژی کردنی هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و تورکیادا و مه‌رجیش نییه ئه‌و فاکته‌رانه هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ندییان به هه‌ردووکیانه‌وه هه‌بێت.
دکتۆر که‌نعان ده‌شڵێت ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه هه‌موو هه‌ڵکشان و داکشانێک کاری تێده‌کات و وه‌ک به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت به دووریشی نازانێت ئاڕاسته‌کانیش له په‌یوه‌ندیه‌کاندا بگۆڕدرێن.
ئه‌گه‌ر هاتوو له ئاینده‌یه‌کی دووردا یان نزیک به‌غدا و ئانکه‌ره ژینگه‌یه‌کی نوێیان بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆیان بینیه‌وه، یان ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌تی نێوه‌ند داڕشتنی پلانه بازرگانی و ئابوریه‌کانی خۆی گۆڕی له به‌رژه‌وه‌ندی تورکیادا که‌وته‌وه، ئایا ئانکه‌ره به هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئێستای له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا دۆستایه‌تی ده‌بێت؟ کێش ده‌ڵێت له‌وانه‌شه هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی خۆشی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.

Your browser doesn’t support HTML5
پانۆراما : کورد- نه‌وت - تورکیا