هه‌له‌و واشنتن: فه‌رمانده‌ی ئۆپـه‌راسیۆنی دیجله‌ و کاردانه‌وه‌ی کورد

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ 3 ی مانگی حه‌وتدا پـێـکهێنانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله‌ی ڕاگه‌یاند و بڕیاری دا جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولئه‌میر ئه‌لزه‌یدی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م فه‌رمانده‌یـیه‌ بگرێته‌ده‌ست.
جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لزه‌یدیش ده‌ڵێت ئه‌مه‌ به‌ بڕیاری دیوانی نوری ئه‌لمالیکی فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه‌ چه‌کداره‌کان دامه‌زراوه‌ و هه‌موو داموده‌زگانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری له‌ هه‌ردوو پارێزگای که‌رکوک و دیاله‌ ده‌که‌ونه‌ ژێر فه‌رمانی. ده‌شڵێت مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه‌، نه‌هێشـتنی تێرۆره‌ له‌و دوو پارێزگایه‌دا.
کوردیش له‌ به‌رامبه‌ردا پـێـکهێنانی ئه‌م فه‌رمانده‌یـیه‌‌ ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی لێی نه‌هێشتنی تێرۆر نیـیه‌، به‌ڵـکو هه‌وڵێـکی حکومه‌تی عێراقه‌ بۆ لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کاندا‌، بۆیه‌ ڕایانگه‌یاند ئه‌گه‌ربێت و حکومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌و فه‌رمانده‌یـیه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌وا هه‌نگاوی پـێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
به‌ڵام حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر مالیکی نه‌ک هه‌ر فه‌رمانده‌یـیه‌که‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شـاندووه‌ته‌وه‌، به‌ڵـکو بڕیاری دا پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه‌شی ئاگادارکردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی ئیستفزازی هێزه‌کانی له‌شـکری عێراق نه‌که‌ن و لێـیان دوربکه‌ونه‌وه‌.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه‌ به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
دکتۆر له‌تیف مسته‌فا، شاره‌زای یاسایی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن