سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ڕێکه‌وتنێکی به‌رایی له نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که و کاربه‌ده‌ستانی کورددا هاتۆته ئاراوه و به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه هێزی تایبه‌تی ئاسایشی له پێکهاته جیاوازه‌کانی ناوچه دابڕێندراوه‌کان پێکده‌هێنرێت بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه و کشانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌ردوولاش به‌شێکی تری ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌یه.
به‌ڵام له‌و ڕێکه‌وتنه به‌راییه‌دا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق باسی له‌وه نه‌کردووه سه‌رکردایه‌تی ئه‌و هێزه نوێیه کێ ده‌یکات و چۆن به‌ڕێوه ده‌برێت و ڕێژه‌ی به‌شداریی پێکهاته‌کان له‌و هێزه‌دا چۆن ده‌بێت و چ بنه‌مایه‌ک داده‌نرێت بۆ دیاریکردنی سنوری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌م هێزانه.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی تر که پێویسته بکرێت ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌راییه ههنگاوێکی دروسته به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا؟ یان هێشتاش کاری زیاتر ماوه بکرێت بۆ هێنانه ئارای سه‌قامگیریه‌کی تۆکمه له‌و ناوچانه‌دا؟
پێشتر ده‌گوترا هه‌روادێت و ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر که‌ڵه‌که ده‌بن و ئه‌م که‌ڵه‌که بوونه‌ش یه‌کێکه له‌و فاکته‌ره سه‌ره‌کیانه‌ی هۆکاری ئاڵۆزبوونی زیاتری کێشه‌کانی کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندییه که بمانه‌وێت و نه‌شمانه‌وێت کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتی نێوان کورد و شیعه‌کانی عێراقیشه‌وه.
عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا که یه‌کێکه له که‌سه نزیکه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت گه‌یشتن به‌م ڕێکه‌وتنه به‌ره‌نجامی ئه‌و په‌یامه‌ی نوری ئه‌لمالیکی بوو که به ده‌ستی ئوسامه ئهلنهجهیفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقدا ناردی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم.
عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر ده‌ڵێت وه‌ک پره‌نسیپێک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و په‌یامه‌ی مالیکی به‌لاوه په‌سه‌ند بووه و ئاماژه‌شی به‌وه کردووه که پێویستی به دانانی ورده‌کاری هه‌یه. به‌پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌راییه وه‌ک شاهبه‌نده‌ر ده‌ڵێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌و ناوچانه دکشێتهوه و ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی دیجله‌ش له که‌رکوک نابن ، که پێشتر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌م هێزه‌ی دیجله ته‌نها پارێزگاکانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ی ده‌گرته‌وه، وه ته‌نها ناکۆکیه‌کیش کورد هه‌یبووه له‌سه‌ر ئه‌م هێزه‌ی دیجله بوونی هێزه‌که بووه له که‌رکوک.
عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌راییه ببێته بنه‌مایه‌ک یان سه‌ره‌تایه‌ک بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری کاتیه‌وه نایه‌ته ئاراوه بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌و کێشانه‌ی که هه‌ن وه‌ک کێشه‌ی نه‌وت و گاز و کێشه‌ی خاک و پاراستنی ئاسایشی و هه‌روه‌هاش کێشه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی که ئه‌مه‌یشیان به‌ش به‌حاڵی خۆی کێشه‌یه‌کی تری وڵاته‌که‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بدات له‌سه‌ری.
شاهبه‌نده‌ر ده‌ڵێت بنه‌بڕ کردنی کێشه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا له‌ڕێی یاسای دیاریکراوه‌وه ده‌بێت که په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕێکبخات له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌رک و ماف، ڕاشکاوانه ئه‌رک و مافه‌کانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر نێوه‌ند و هه‌روه‌ها نێوه‌ندیش به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌ستنیشانبکات.
عه‌دنان موحه‌مه‌د ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌یه له په‌رله‌مانی وڵاته‌که له‌و بڕوایه‌دایه کێشه‌که‌ی عێراق به هه‌موو به‌شێکی ئه‌و کێشانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازی ڕوانینانه‌ی له‌سه‌ر دید و بۆچوونه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی هه‌یه، وه‌ک ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌کان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی مالیکی ناکۆک و ناته‌بان، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هێشتاش ده‌بێت دیالۆگ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌ستوری وڵاته‌که چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات.
عه‌دنان موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ئاڵۆزبوونی زیاتری کێشه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێکی سیاسی وڵاته‌که‌ی تیادا نییه ، ده‌ستور هه‌یه له وڵاته‌که‌دا و له ده‌ستوریشدا به‌ندی 140 هه‌یه که چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان داناوه، هه‌ربۆیه پێویسته به لێکتێگه‌یشتن جاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه بکرێت نه‌ک به شه‌ڕ که عێراق ده‌ره‌قه‌تی شه‌ڕێکی تر نایه‌ت و به‌رگه‌شی ناگرێت.
عه‌دنان موحه‌مه‌د ده‌شڵێت کۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی عێراق هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌کانه هێنده وڵاته‌که به‌ڕێوه‌نابات به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی که بگوترێت ئارامی بێنێته ئاراوه.
ئه‌م حکومه‌ته‌ی مالیکی سه‌نگیی خستۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و هه‌وڵه‌کانیشی بۆ سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا چڕ کردۆته‌وه، له ده‌مێکدا کێشه و قه‌یران به‌رۆکی وڵاته‌که‌یان گرتووه و سه‌رنجه‌کانی خه‌ڵکیش له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی وڵاته‌که دوورخرانه‌وه به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له ڕێکه‌وتنی کڕینی چه‌کدا ئاشکرابوون.
هه‌رچۆنێک بێت وه‌ک عه‌دنان موحه‌مه‌د ده‌ڵێت هێشتاش دره‌نگ نییه بۆ ڕێکه‌وتن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن و کرانه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مه‌ی ئاسمانی عێراقی گرتووه.
به‌ڵام دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی که نوێنه‌ری پارێزگای که‌رکوکه به گومانه‌وه له‌م ڕێکه‌وتنه به‌راییه ده‌ڕوانێت و ترسی له‌وه‌یه یاریه‌کی تری سیاسی مالیکی بێت.
دکتۆر سیروان ده‌ڵێت هه‌نگاوی هه‌ره سه‌ره‌کی بۆ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدادا، جا به‌رایی بێت یان کۆتایی ئه‌وه‌یه متمانه بدرێت به کورد.
هاوکات عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌و ڕیکه‌وتنه به‌رایی بێت یان هه‌رشتێکی تری ناولێدهنرێت زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ نییه له‌باره‌یه‌وه.
عوزێر حافز ده‌شڵێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک وه‌های نابینێت به‌غدا ڕژد بێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندا و وه‌ک ده‌ڵێت به‌غدا هه‌موو متمانه‌یه‌کی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڵام نوسه‌ر و لیکۆڵه‌ره‌وه ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌راییه ههنگاوێکی گونجاوه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ریه‌کاندا و ده‌شڵێت ده‌بێت کورد له گرنگی هاوبه‌شی خۆی بزانێت له عێراقدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: