هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هیلاری کلنتن له پاش دیداری له گه‌ڵ هاوتای ڕوسی سێرگه‌ی لاڤرۆڤ گوتی ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر گفتوگۆکانیان له‌سه‌ر باری سوریا که بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌لۆ واشنتن.
میوانه‌کان: دکتۆر كه‌مال سیدۆ به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی رێكخراوی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه بنکه له ئا‌ڵمانیا و ڕۆژنامه‌وان بارزان ئیسۆ له ناو سوریا.
د.کتۆر سیدو ده‌ڵێت ،" هیواداره له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، هاوده‌نگی له نێوان ئه‌مریکا و ڕوسیادا دروست ببێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سوریا بدۆزنه‌وه ئه‌گینا کوشت و کوشتار و برسیاتی له ناو خه‌ڵکی سوریادا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و ده‌لێت ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا بگه‌نه ڕێککه‌وتن تا یاریچیانی ناوچه‌که وه‌ک تورکیا و قه‌ته‌ر له سوریا دوربخرێنه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ئیسۆ باسی ڕۆشی سوریا له ڕۆژی هه‌ینی ده‌کات و ده‌ڵێت خۆنیشاندانه گه‌وره‌کان ڕاوه‌ستاون هه‌رچه‌نده له شاره کوردنشینه‌کان وه‌ک کۆبانێ خۆنیشاندان به‌ڕێوه چوو. ئه‌و گوتی ،"کاری سیلاح ڕێ له شۆڕشێکی ئاشتیانه گرتووه."
میوانداری به‌رنامه: مۆعته‌به‌ر شێروانی

Your browser doesn’t support HTML5