پۆلیسی هندستان سکاڵا دژ به‌ که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆن تۆمار ده‌کات

Indians sing devotional songs during a gathering to mourn the death of a 23-year old rape victim in New Delhi, India, Saturday, Jan. 5, 2013.

پۆلیسی هندستان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند سکاڵای دژ به‌ که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی هندستان تۆمار کردووه‌ که‌ وتووێژێکی له‌گه‌ڵ دۆسته‌ کوڕه‌که‌ی ئه‌و کچه‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵانه‌ بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابوردوو پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ ده‌سدرێژی سیکسی کرایه‌ سه‌ری گیانی له‌ده‌ست دا.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌وان سکاڵایان دژ به‌ که‌ناڵی (زی تیڤی) تۆمار کردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وتووێژه‌ ده‌شێ ببێته‌ هۆی پێناسه‌کردنی قوربانییه‌که‌ و شکاندنی یاسای ئاشکرا نه‌کردنی ناوه‌که‌ی.
کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان داوای له‌ کاربه‌ده‌ستانی هندستان کردووه‌ که‌ ئه‌و سکاڵایه‌ی دژ به‌ (زی تیڤی) پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌ . باب دیاز، ڕێکخه‌ری کاروباری ئاسیا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان زۆر به‌ توندی مافه‌کانی قوربانییه‌که‌ ده‌پارێزن به‌ ڕێگانه‌دان به‌ که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن که‌ ورده‌کاری ئه‌و تاوانه‌ دڕندانه‌یه‌ باس که‌ن.
ئه‌م وتووێژه‌ی که‌ناڵی (زی تیڤی ) یه‌که‌م جار بوو که‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکی که‌ ناوی ئاشکرا نه‌کرا قسه‌ کرا و به‌ ئاشکرایی باسی ڕووداوه‌که‌ی 16 ی مانگی 12 ی کرد.
ئه‌و کوڕه‌ له‌ وتووێژه‌که‌ی که‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجا درا ڕایگه‌یاند که‌ 25 خوله‌ک له‌ سه‌ر شه‌قامه‌که‌ که‌وتبوون به‌ڕووتی و خوێنیان له‌به‌ر ده‌ڕۆشت تا خه‌ڵک به‌ هانایانه‌وه‌ چوو.