سه‌رۆک ئۆباما ڕاده‌گه‌ێنێت هێشتا له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی سوره تا کار له‌گه‌ڵ کۆنگرێسدا بکات بۆ گۆڕینی یاسای باج، ئه‌و یاسایه‌ی که له سه‌ر حیسابی چینی مام ناوه‌ند سود به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌گه‌ێنێت.
له وتاری هه‌فتانه‌یدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆک گوتی یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابوردوودا باج له سه‌ر ئه‌مه‌ریکاییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زیادی کردووه ، پاش ئه‌وه‌ی که ڕێککه‌وتنێکی دوولایه‌نه هه‌فته‌ی ڕابوردوو له کۆنگرێس ئه‌نجام درا.
ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ش ڕێگای له به‌رزبوونه‌وه‌ی باج له سه‌ر چینی ناوه‌ندی گرت که بۆی هه‌بوو جارێکی دیکه ئابوری وڵات به‌ره‌و سستبوون بباته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی پێویسته کاری زیاتر بکرێت تا ئه‌مه‌ریکاییه‌کان بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر کاری خۆیان و وڵات به ڕێگایه‌دا ببرێت که قه‌رزه‌کانی بداته‌وه.