جه‌بار یاوه‌ر: میکانیزمی کارکردنی هاوبه‌شی له‌ نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی پـێویستی به‌ پـێشخستن هه‌یه‌

جه‌بار یاوه‌ر

له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا شانده‌کانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌رێم‌و به‌رگری
عێراق له‌ به‌غدا کۆبونه‌وه.
ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له‌ لێدوانێكیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند دوو خاڵی‌ سه‌ره‌كی‌ مانه‌وه‌ كه‌ ڕای جیاوازیان له‌سه‌ر هه‌بوون، بۆیه‌ بڕیاردرا له‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ داهاتوودا‌ گفت‌وگۆیان له‌سه‌ر‌ بكرێت به‌ ئومێدی‌ گه‌یشتن به‌ تێگه‌یشتنێكی‌ هاوبه‌ش له‌باره‌یانه‌وه.‌
ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه گوتی ئه‌م جاره‌ ده‌بێت رێکه‌وتننامه‌که‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق په‌سه‌ند‌بکرێت به‌ شاهێدی ئه‌مه‌ریکا وه‌کۆ چاودێرو پرۆسه‌که‌ جێبه‌جێبکرێت له‌سه‌ر ئه‌رز تا ئه‌و کاته‌ی ما‌ده‌ی 140 به‌ته‌واوی جێبه‌جێده‌کرێت و کێشه‌ی ئیداری ئه‌و ناوچانه‌، سا سه‌ر به‌ هه‌رێم بن یا سه‌ر به حکومه‌تی ئیتیحادی بن، یه‌کلابێته‌وه‌.‌


Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ جه‌بار یاوه‌ر 28ی 1ی ساڵی 2013