بایدن به کۆبوونه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی باڵای ده‌وری جێهانی گوت ئه‌مه‌ریکا هێشتاش ئاماده‌ی وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ ئێرانێیه.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ده‌ڵێت پێشنیاری چوارساڵه‌ی وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ ئێرانێ هێشتا کاریگه‌ره، ئه‌گه‌ر ئێران ئاماده‌ی وتووێژه‌کانی جیدی بێت که به شێوه‌یه‌کی نه‌هێنی به‌ڕێوه‌نه‌چن. بایدن هه‌روه‌ها بانگه‌وازی ئێرانیشی کرد که ڕێبازێکی نێت باش له وتوێژه‌کان له گه‌ڵ گرووپی پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به 1+5 هه‌ڵبێنێته‌وه. بایدن له کۆنفڕانسێکی ئاسایش له ئاڵمان‌دا قسه‌ی کرد، و په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ل پهسین له له‌نده‌نه‌وه چاودێری ده‌کات.
جێگری سه‌رۆک بایدن به کۆبوونه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی باڵای ده‌وری جێهانی گوت ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێشتاش ئاماده‌ی وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ ئێرانێیه.
بایدن:" ئه‌و پێشنیاره هه‌ر له جێگای خۆی دایه، به‌ڵام ئه‌و پێشنیاره ده‌بێت ڕاسته‌قینه و دیاریکراو بێت و ده‌بێت پلانێک هه‌بێت که ئه‌وان باسی له سه‌ر بکه‌ن. ئێمه ئاماده نین ته‌نیا بۆ ته‌مرین ئه‌نجامی بده‌ێن."
بایدن کوتی ئه‌مه‌ریکا به بێ ئاگادار کردنی هاوپه‌یمانانی ئه‌و وتووێژانه به‌ڕێوه‌نابات.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆک بانگه‌وازی ئێرانی کرد ڕێبازی کارسازتر له تووێژه‌کانی له گه‌ڵ گرووپی پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی پێک هاتوو له پێنج ئه‌ندامی دایمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ئاڵمان بگرێته به‌ر.
بایدن: "هێشتاش کات هه‌یه، هێشتاش جێگا بۆ دیپڵۆماسی، به پشیتوانی گوشار، له گۆڕی داهه‌یه بو ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێت. تۆپه‌که له گۆڕه‌پانی حکومه‌تی ئێراندایه. بۆ ئێران کاتی ئه‌وه ماوه که ڕێبازێکی جیدی و به نیه‌ت پاکی بۆ وتووێژ له گه‌ل وڵاتی 1+5 په‌سند بکات."
بایدن هه‌روه‌ها سوزی درێژه‌دانی پشتیوانی ئه‌مریکای بۆ ئوپۆزسیۆنی سوریا دا، و کوتی سه‌رۆک بهشارئهل ئه‌سه‌د "چی تر ناگونجێت"پێشه‌نگی وڵاته‌که‌ی بکات، و ، به وته‌ی جێگری سه‌رۆک ، " ئه‌و ده‌بێت بڕوات."
له هه‌مان کوبوونه‌وه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگێی لاڤڕۆڤ کوتی ئه‌و جۆره دۆخه په‌سند ناکرێت، و کوتی به پێی پڕوسه‌ی په‌سند کراوی له سه‌ر بناخه‌ی ژێنێڤ بۆ سوریا بچنه پێش، له نێویاندا وتوویژله نێو هه‌موو پارته‌کانیش ئه‌نجام بدرێت. ناوبراو ئه‌و گوته‌یه‌ی ئه‌ندامێکی به‌شداری وه‌لا نا که کاناڵیکی مرۆڤایه‌تی له سوریا دا پێک بێت و له لایه‌ن هێزی ئاسمانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بچه‌سپێندرێت.
لاڤڕۆڤ:" سه‌باره‌ت به کاناڵه‌کانی مرۆڤایه‌تی به پشتیوانی نزیکی ئاسمانی، نه‌خێر.
هه‌رچه‌شنه به‌کارهێنانێکی زۆر، هه‌رچه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌ی به کارهێنانی زۆر جیگای په‌سندکردن نابێت چونکه دوخه‌که‌ی نێو سوریا پێویستی به سه‌رچاوه و که‌ره‌سه‌ی له‌شکری نیه به‌ڵکوو تهقهوهستاندنی ده‌ستبه‌جێ و کۆتایی پێهێنانی ده‌ستبه‌جێ به توند و تیژی."
لاڤڕۆڤ ئاماژه‌ی پێدا ڕووسیا نیگه‌رانه که هه‌ر چه‌شنه ده‌سه‌ڵات پێدانێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کرداره‌کانی له‌شکری له سوریا، ته‌نانه‌ت بو مه‌به‌سته‌کانی مرۆڤایه‌تی، ئاکامی خۆتیکهڵاوکردنی زیاتری به دوا دا دێت، که هه‌ر ئه‌وه‌یه ڕووسیا باوه‌ڕی وایه له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به لیبی دا ڕوویدا.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی ڕووسیا به کار هێنانی هه‌رچه‌شنه چه‌کی کیمیایی له سوریادا په‌سند ناکات. به‌ڵام لاڤڕۆڤ کوتی ئه‌و متمانه‌ی هه‌یه چه‌که کیمیایه‌کانی سوریا له ده‌ستی حکومه‌تی ئه‌سه‌دا سڵامه‌تن، و ته‌نیا مه‌ترسی به‌کارهێنانیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بکه‌ونه ده‌ستی هێزه‌کانی ئوپۆزسیون.
وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسڕایل نیگه‌رانن که ئه‌و چه‌کانه بۆی هه‌یه به هۆی هێزه‌کانی ئه‌سه‌ده‌وه به‌کاربهێنرێن یان بدرێن به حیزب الله له لوبناندا. ئه‌م حه‌وتوه، ئیسڕایل وه‌ک خۆی گوتی کاروانێکی چه‌که‌کانی کیمیایی بۆمباران کرد که ئاماده ده‌بوو به‌ره‌و لوبنان بڕوات، به‌ڵام سوریا حاشا له ئه‌و ئیدعایه‌ی ئیسڕایلێ ده‌کات.

Your browser doesn’t support HTML5