له کۆنفڕانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه لاڕنت فابیهسدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه جان کێری کوتی چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاشتی له سوریا دا پێویسته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێویستی به یارمه‌تی زۆرتر له لایه‌ن کۆمه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێ لابه‌رێت، له میانه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌دا که واشنگتن پێشنیارکردنی هاوکاری له‌شکری بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا وهبهرچاودهگرێت.
لیسا براینت، بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، زانیاری زیاتری سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌یه، که ناوبراو له فه‌رانسه‌دا کرد که وه‌ک دیپڵوماتی باڵای ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی نۆ وڵاتان ده‌کات.
له کۆنفڕانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه لاڕنت فابیهسدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه جان کێری کوتی چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاشتی له سوریا دا پێویسته-- به‌ڵام ئه‌وه به ئه‌و مانایه‌یه سه‌رۆک به‌شار ئه‌ڵ ئه‌سه‌د به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێت وه‌ک ڕاستێک چاوی لێبکات.
کێری: "ئه‌و پێویسته بزانێت که به خوێنڕشتن ناتوانی خۆ له ئه‌م ئاسته ده‌رباز بکات. و ئێمه ده‌بی له ئه‌م باره‌یه‌وه ئه‌وی به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نین. و پێم وایه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه ئۆپۆزسیۆن پێویستی به یارمه‌تی زیاتره. و ئێمه پێکه‌وه کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی یه‌کگرتوومان سه‌باره‌ت به ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌بێت."
ڕاپۆرته‌کانی هه‌واڵی ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆی له‌شکری بۆ هێندێک سه‌رهه‌ڵداوی سوریا ئه‌وه وهبهرچاودهگرێت، که ئه‌مه ده‌بێته‌ه یه‌که‌م جار بۆ ئه‌مه‌ریکا ئه‌و کاره بکات. واشنگتن ترساوه که یارمه‌تی یه‌که بکه‌وێته ده‌ستی که‌سانی تری به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئیسلامی توندڕه‌ون.
کێری:" ئێمه پێمان وایه گه‌لێک گرینگه که هاوکاری ئێمه زیاتر بۆ ئه‌و ناوچانه بچێت که له چنگ رێژیم ئازاد کراون. و ئه‌وه‌ش هێشتا به ڕاده‌ی پێویست نه‌بوه. پێویسته ئێمه یارمه‌تی به ئه‌نجومه‌نی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکه‌ین خزمه‌ته سه‌ره‌کی یه‌کان دابین بکه‌ن."
کێری ئه‌و بابه‌ته‌ی خۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه له ڕۆم دێنێته به‌ر باس، کاتێک ئه‌و به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر سوریا ده‌کات. ڕێبه‌ری هاوبه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، مواز ئه‌ل خاتیب، چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت تێیدا به‌شدار بێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی کرد له به‌ر نه‌بوونی پشتیوانی زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شداری ناکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه فابیهس کوتی ئه‌ل خاتیب چه‌ندین پێشنیازی جێگای سه‌رنجی هێنابۆه گۆڕ. و ئه‌و کوتی گوشارهێنان بۆ کردار له ڕۆم، له مۆسکو که هاوپه‌یمانێکی سه‌رۆک ئه‌سه‌ده هاوته‌ریب ده‌کرێت، کاتێک ئه‌و ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڕانسه فرانسوا ئۆلاند سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌که‌ن.
فابیهس: "هه‌مووی ئێمه ده‌بێت باشترین هه‌وڵی خۆمان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچینه قۆناخێکی نۆێی کاته‌وه. چونکه هه‌مووی ئێمه په‌سندمان کرد، له سه‌ر ئه‌و راستیه که سه‌رۆکی سوریا ده‌بێت له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ست هه‌ڵبگرێت."
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ پاریس، که وتووێژان له گه‌ڵ سهرۆل ئولاندیش ده‌گرێته‌وه، بابه‌تێكی پڕ گرفتی تری هێنایه گۆڕ: ئه‌ویش پرۆگرامی ناو‌کی ئێرانه. کۆبوونه‌وه‌ی دوولایه‌نه‌ی نێوان تاران و شه‌ش وڵاتانی زلهێزی جیهان له کازاخستان به کۆتایی هاتوه.
کێری کوتی ئه‌مه‌ریکا هه‌روا بۆ وتوووێژه‌کانی دوو قۆڵی له گه‌ڵ ئێران کراوه ده‌مێنێته‌وه.
کێری: "سه‌رۆک ئۆباما ڕوونی کردۆته‌وه بیرۆکه‌ی وتوووێژی دوولایه‌نه له به‌رچاو ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ئه‌م دواییانه‌دا له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی دا هێنایه گۆڕ، کاتێک ئه‌و سه‌رله‌نوێ خۆی بۆ هه‌لبژاردنه‌وه کاندید کرد."
دوای ڕۆم، وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ره‌و تورکیا، میسر، وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌ب ده‌چێت، پێش ئه‌وه‌ی یه‌که‌م سه‌ردانی خۆی بۆ ده‌ره‌وه له پۆستی نوێێ دا به کۆتایی بێنێت.