هه‌له‌و واشنتن: په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان و قۆناغی نوێی سیاسی

وه‌ک چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا له‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له‌ شـاری دیاربه‌کر په‌یامه‌ ئاشـتیـیانه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان خوێندرایه‌وه‌ که‌ تیایدا داوای کۆتایی هێنان به‌ خه‌باتی چه‌کداری کرد و کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ تورکیا و ده‌سـتپـێـکردنی قۆناغێـکی نوێی کاری سیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ ئه‌رێنی له‌ لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیاوه‌ ناودێرکرا. کوردیش لای خۆیه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسـتی حزبی و جه‌ماوه‌ریی پشـتگیری خۆی بۆ په‌یامه‌که‌ ده‌ربڕی.
ئه‌حمه‌د تورک هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکا دیموکراتی و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی ئاشـتی و دیموکراسی پـشـتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ په‌یامه‌که‌ نیشـاندا. هه‌روه‌ها گردبوونه‌وه‌ی به‌ سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا و به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی ئۆجه‌لان و ئاڵای په‌که‌که‌، نیشـانه‌ی پشـتگیری جه‌ماوه‌ریـیه‌ له‌ په‌یامه‌که‌ و ئه‌و پـرۆسه‌ ئاشـتیـیه‌ی وا له‌ تورکیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم و ڕۆبین ڕه‌شوان ‌ به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که‌ بوون:
حوسامه‌دین زه‌نده‌رلی ئۆغلوو، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ پارتی ئاشـتی و دیموکراسی.
فوئاد ئۆنه‌ن، نووسه‌ر و چالاکوان.

Your browser doesn’t support HTML5

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن