دیموکراسی له عێراقدا ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک ته‌گه‌ره ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه ئاینده‌ی دیموکراسی له وڵاته‌که‌دا نادیاربێت.
له‌وه‌تای 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له عێراق چوار هه‌ڵبژاردن کراون دووانیان گشتی و دوانیشیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان بوون و بڕیاریشه له مانگی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنێکی تر له پارێزگاکاندا بکرێت بۆ ئه‌نجومه‌نه‌کان و له ساڵی داهاتووشدا هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌کرێت.
به‌ڵام حکومه‌تی عێراق بڕیاری داوه له دوو پارێزگای وڵاته‌که‌دا که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له سوننه‌کانن هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی 6 مانگ دوابخرێت.
عێراقیه‌کان نیگه‌رانییان هه‌یه له ئاینده‌ی خۆیان و هه‌ندێکیان ده‌ڵێن شه‌ڕی عێراق دیکتاتۆرێکی ڕوخاند به‌ڵام ژماره‌یه‌ک دیکتاتۆری تری به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌ندێکی تریش له‌و بڕوایه‌دان دیکتاتۆریه‌ت باشترین ڕێگایه بۆ هاتنه ئارای ئاشتی و یه‌کپارچه‌یی وڵاته‌که و یه‌کگرتوویی خه‌ڵکیش.
ئه‌مانه بێ له‌وانه‌ی ده‌ڵێن ڕیبه‌رانی ئێستای عێراق پشێوی ئاینزایی خۆیان بۆ هۆکاری هه‌لپه‌رستانه‌ی تایبه‌ت به خۆیان به‌کارده‌هێنن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:

Your browser doesn’t support HTML5