شێخ له‌تیف مسته‌فا: مالیکی پـێـیخۆشه‌ و دوو شه‌شێتی کورد له‌ به‌غدا بکشێته‌وه

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڕیاری دا وه‌زیر و نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق نه‌گڕێنه‌وه‌، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌نگاوی پـراکتیکی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای حکومه‌تی ناوه‌ندیـیه‌وه‌ ده‌نرێت بۆ جێبه‌جێـکردنی داواکانیان.
شێخ له‌تیف مسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی پێم وایه‌ کشانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان هێچ مانایه‌کی نیـیه‌ و ده‌وڵه‌تی قانون بێ منه‌ته‌ و وه‌ڵامی نا‌مه‌که‌ش نا‌ده‌نه‌وه‌.
گوتیشی وشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردی بۆته‌ موزایه‌ده‌یه‌ك و هیچ مانایاکی نه‌ماوه‌ و ‌جێی داخه‌ له‌به‌ر خاتری پاره‌ی کومپانیاکانی نه‌وت چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان بخرێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ ڵه‌گه‌ڵ د. له‌تیف مسته‌فا یه‌کی مانگی چوار ساڵی 2013